وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: پێویستە سەرۆكی ئۆكراینا داوای لێبووردن بكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (یەكی ئاداری 2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆك لە نووسینگەی بەیزاوی شكستێكی گەورەی هێنا، پێویستە زیلنسكی داوای لێبووردن بكات.
سەبارەت بە هۆكاری تێكچوونی دانیشتنەكە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، لە میانەی ئەو دانیشتنە زیلنسكی پرسیاری لە جێگری ترەمپ كردووە، كە ئەوە چ جۆرە دیپلۆماسیەتێكە تۆ قسەی لەبارەوە دەكەی، دوای ئەوە جی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پێی دەڵێت، بێ ئەدەب، بەو جۆرە كۆبوونەكە لە ئاراستەی خۆی دەرچوو.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی رۆبیۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چۆن ڤلادیمێر پووتین و یەكێتی رووسیا لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەبنەوە تاوەكوو گفتوگۆ لەسەر دەرفەت بكەن ئەگەر دەرفەتێكیش هەبێت، ئەوا لە میانەی بانگكردنیان بە ناوی خۆیان وەك ئەوەی زیلنسكی بەرانبی بجی دی كردی ئەو دەرفەتە شكست دەهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەشڵێت، ئەو پاشەكشە گەورەیە و كرانەوەی هەوڵەكان بۆ چەسپاندنی ئاشتی جێگەی نیگەرانی گەورەیە، بۆیە پێموایە پێویستە زیلنسكی بەهۆی كات بەفیڕۆدانمان لەو كۆبوونەوە و كۆتاییهاتنی بەو جۆرە داوای لێبووردن بكات.
سەبارەت بە ئەگەری دووبارە پێشوازیش مارك رۆبیۆ دەڵێت، كاتێك ئەو ئامادە و جدی بێت بۆ ئاشتی ئەوا لە كۆشكی سپی پێشوازی لێدەكەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment