لێدوانەكانی ترەمپ سەبارەت بە پاشەكشەی لۆبی ئیسرائیلی تەلئەبیبی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

لە ماوەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، لۆبی ماڵپشتی ئیسرائیل لە ئەمەریكا هێز و كاریگەری كەمبۆتەوە، ئەوەش دڵەڕاوكێی لای ئیسرائیل درووست كردووە، بەتایبەت ئەو لێدوانە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی داواكان لە ئەمەریكا بۆ دانانی سنوورێك بۆ هەناردەی چەك و بە مەرجگرتنی گۆڕانكاری لە سیاسەتی جەنگ بەرانبەر غەزە.

شامۆئیل رۆزنر، پشپۆڕ لە كاروباری ئەمەریكا باس لەوە دەكات، شەش ساڵ تێنەپەڕیوە، لەو كاتەوەی جێری نادلر، كۆنگرێسمانی دیموكراتەكان لە نیۆرك روونی كردۆتەوە، كە پێویست ناكات هاوكاری ئەمەریكا بۆ فشاركردنە سەر ئیسرائیل بۆ گۆڕینی سیاسەتەكانی بەكاربهێنێت، بەڵام ئەو هەفتەیە ئەو كەسە رایگەیاند، كار لەسەردانی سنوورێك دەكەین بۆ هاوردەی چەك لە ئیسرائیل، ئەوەش چەندین پرسیاری شاراوەی لەسەر گۆڕینی هەڵوێستەكان لە سیاسەتی پاڵپشتی ئەمەریكا بۆ ئیسرائیل درووست كردووە، كە پێویستی بە بیركردنەوەی قووڵە.

سیاسییەكانی ئەمەریكا بەتایبەت كۆنگرێسمانەكان كەسانێكی سادەن، پابەندن بە یەك شت، ئەویش پەیوەندییە لەگەڵ هەڵوێستی دەنگدەرانیان لە ناوچیەكانی خۆیان، زۆرێك لەوانە هەندێك كاریان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل كردەوە، ئەوانەی دیكەش كەمترین گونجاویان لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل هەیە، راستە ئەوانە تاڕادەیەك بەگشتی لەگەڵ ئیسرائیلییەكان دان، بەڵام لە كاتی قسەكردن لەسەر كەسایەتی بنیامین ناتەنیاهۆ، ماوەیەكی درێژ دەوەستن، ئەوانە  سەرسەختانە بە بنیامین ناتەنیاهۆ سەرسام نین.

ئەو گۆڕانكارییانەی لە هەڵوێستەكانی سیاسەتمەدارانی ئەمەریكا بەرانبەر ئیسرائیل درووست بووە، هاوكاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە گەورانەی ویلایەتەكان، كە خەریكە دەكەوێتەبەر شەپۆلێكی نوێ، كە لە نیۆرك كۆتاییان پێدەهێنێت، كە لەو چەند مانگەی رابردوو سەرۆك شارەوانی نیۆرك گوتارەكانی لە دژی ئیسرائیل توند بوو، ئەوەش دەیانجار لەو قسانەی هەر سەرۆك شارەوانیەك بە رەهایی كردوویەتی گەورەترە، لەوانەشە مەبەستی ترەمپ ئەوەیان بێت، كە باسی لاوازیی لۆبی ئیسرائیلی كردووە.

زانینی ئاستی لاوازی ئەو لۆبییە پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتەكان، فشاری ئەمەریكی پرسێكە تایبەتە بە كەسانی لێهاتوو و شارەزا، سەبارەت بە لۆبی پاڵپشت، وەك لیژنەی كاروباری گشتی ئەمەریكی ــ ئیسرائیل(AIPAC) هەمیشە كەسانی خاوەن پسپۆڕن، هەندێكیان لە پلەی یەكەم بوون، ئەمڕۆش هیچ شتێك نییە بخوازێت، كە بڕوا وابێت ئەوانەی ئەمرۆ بەراورد بەوانەی دوێنێ لێهاتوویان كەمترە، هیچ شتێك نییە بخوازێت، كە ئەو بڕوایە هەبێت كە پڕۆسەی لۆبی لاواز بووە، لۆبی ئیسرائیل لەو دۆخە باوەی ئێستا لە ئەمەریكا هەیە ئێستاش وەك رابردوو كارایە و بەو پەڕی توانا كاری خۆی هەیە.

ئەگەر لۆبی پاڵپشتی ئیسرائیل لاواز بووبێت، ئەوا دەكرێت كیلیلەكەی ئەو دۆخە باوە بێت كە لە ئەمەریكا هەیە، چونكە ئەندامانی كۆنگرێس كەسانێكن خاوەن ئاراستەی كاری سادەن، لە زۆربەی كاتدا تەنیا بایەخ بە یەك شت دەدەن، ئەویش رازیكردنی دەنگدەرەكانیانە، نەك هەراسانكردنیان، لۆبی ئیسرائیل بە درێژایی ساڵانی رابردوو پشتی بە دوو كار بەستووە، كە جیای دەكاتەوە، "دۆزی ئیسرائیل" یەكەم هاوسۆزیی ئەمەریكییەكان بە گشتی لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام لە دووەمدا بەگشتی بە شێوەیەكی تایبەت بایەخی پێ نادەن، جگە لە هەندێك كۆمەڵەی سەرەكی كە زۆر بە توندی بایەخی پێ دەدەن و لەگەڵی هاوسۆزن.

ئەوەش ئەو گریمانە رەت ناكاتەوە، كە لێكدانەوەی ئەمەریكییەكان گۆڕاوە، تا ئێستا لایەنگرانی ئیسرائیل لە زۆربەی ناوەندەكانی هەڵبژاردندا پاڵپشتی دەكەن، تاوەكوو ئێستا كەسانێك لە ئەندامانی كۆنگرێس پاڵپشتییكردنی ئیسرائیلیان لا مەرجە بۆئەوەی پاڵپشتی خەڵك بكەن، بەڵام لە ناكاو، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پاڵپشتییە ئەگەری زیانگەیاندن هەیە، چونكە دۆزی ئیسرائیل بە دۆزێك دادەندرێت لای زۆربەی خەڵك حیسابی ناكرێت، ئەوان گوێنادەنە پاڵپشتی ئێسرائیل، ئەوانەشی گرنگی پێنادەن پاڵپشتی دەكەن. ئیسرائیل ئێستا دۆزێكە، لەلای هەموو دەنگدارانی گرنگی پێ دەدەن، بەڵام بەشێكی بە هۆكاری پێچەوانە گرنگی پێ دەدەن، چونكە دەنگدەرانی ئەمەریكا لە ئیسرائیل تووڕەن، دژینە، رقیان لێیەتی، هەریەك لەسەر رێگەی خۆی، ئەوەش كاری ئەندامی كۆنگرێس بە شێوەیەكی فراوان ئالۆز دەكات.

دۆخی قازانجی ئارام لە پاڵپشتی ئیسرائیل، دوور لە هەموو مەترسییەك بۆ دۆخی قازانێكی ئارام گۆڕاوە، لەگەڵ هەبوونی مەترسییەكان، نەیارەكانی ئیسرائیل لە ئەمەریكا راشكاو، چالاك، بەهێز، توانای درووستكردنی ئاژاوە و دەنگ بەرزكردنەوە و پەكخستنی هەڵبژاردنەكان و بەرێوەبردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا توانای كاندیكردنی جێگرەوەیان هەیە، ئەوەی تێبێنی دەكرێت بەو شێوە تایبەتە لە بازنەكانی هەڵبژاردنەكان تەركیزی فراوان لەسەر دەنگدەرانی دیموكراتەكانە، لە كۆمارییەكانیش ئەوە هەیە، هەندێك گردبوونەوە راشكاوانە دژی ئیسرائیلن، كۆنگرێس بڕیاری داوە خۆی لەوانە نەگلێت.

ئاشكرایە ئەگەر لە رابردوو ئاسانترین بژاردەی سیاسییەكانی ئەمەریكا پاڵپشتی ئیسرائیل بوو بێت، ئەوا ئەو بژاردەیە لەلای هەندێك لە ئەندامانی كۆنگرێس بۆ مانەوە بە بێلایەنی گۆڕاوە، لە هەندێك حاڵەتیشدا بۆەتە دژایەتیی، بەو جۆرە لۆبی پاڵپشتی ئیسرائیل لاواز نابێت، بەڵام بە سادەیی گرووپی بەهێزتر و چالاكتر دەبینێت، ئەو جەنگەی لە غەزەیە پاڵپشتی ئەو گرووپانە دەكات، لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش هێزی دیكەیان پێ دەدات.

سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین