ئێران شوێنی دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە تورکیاوە گواستەوە عومان ئێران

نوچەنێت

لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو کۆبوونەوە شاندی ئێران و ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام بدرێت، ماڵپەڕێکی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، ئەمەریکا بە داواکاری ئێرن رازیبوو بۆ گۆرینی شوێنی دانوستاندنەکان لە تورکیا و بۆ عومان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/4) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، لەدوای ئەوەی چاوەروان دەکرا شەڕێکی نوێ لە نێوان ئەمەریکا و ئێران هەڵبگیرسێ، سەرۆکی ئێران شاندێکی راسپارد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی ئەتۆم لەگەڵ ئەمەریکا، پێشبینیش دەکرا دانوستاندنەکان هەفتەی داهاتوو لە تورکیا بەرێوەبچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) دوو بەرپرسی ئەمەریکا پێیان راگەیاندووە، ئێران داوای کردووە شوێنی دانوستاندنەکان لە ئەستەنبۆڵەوە بگوازرێتەوە بۆ عومان.

ئەو بەرپرسانە بۆ ئەو ماڵپەرەشیان ئاشکرا کردووە، بڕیارە دانوستاندنەکان لەلایەن سوڵتاننشینی عومان میوانداری بکرێت و ئەمەریکاش بەو داواکارییەی ئێران رازیبووە.

هاوکات سەبارەت کاتی دانووستاندەکە دەشڵێت، دانوستانەکان ڕۆژی هەینی بەرێوەدەچێت. لەگەڵ ئەوەشدا باس لەوە دەکرێت بڕیارە چەند وڵاتێکی عەرەبی چاودێری کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام ئێران ئەو پێشنیارەی ڕەتکردۆتەوە و پێیانی ڕاگەیاندووە دەبێت دانوستاندنەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە و تەنیا شاندی هەردوولا بەشدار بن.

گۆرینی شوێنی دانوستاندنەکان لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەنقەرەی کرد و تورکیا ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەوەی وەک نێوەندگیر میوانداری کۆبوونەوەکانی ئەمەریکا و ئێران بکات، هاوکات ئەردۆغان سەبارەت بە دۆخی ئێران رایگەیاند، ئێمە نامانەوێت جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە ڕووبدات و دژی هەموو دەستوەردانێکی سەربازیین بۆ سەر ئێران، بەڵام ئێران پێچەوانەی هەڵوێستی تورکیا رازینەبوو دانوستاندنەکان لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەبچێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین