هەسەدە: رێککەوتنمان لەگەڵ حکوومەتى سووریا بە نێوەنگیرى ئەمەریکا بووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مەزووڵووم عەبدى پابەندى خۆى بە رێککەوتنى لەگەڵ ئەمەحمەد شەرع رایگەیاند، سەرچاوەیەک لە هێزەکانى سووریاى دیموکرات رایگەیاند، ئەو رێککەوتنە بە نێوەندگیرى ئەمەرکییەکان بووە، ئێستاش گفتوگۆمان لە دیمەشق دیاریکردنى میکانزمى جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنە بەردەوامە.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (10/ ئادار/ 2025) مەزڵووم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر کە مافی هەموو سوورییەکان دەستەبەر بکات و، ئاواتەکانیان بهێنێتەدی." 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم رێککەوتنە بە دەرفەتێکی راستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ

سەبارەت بە چۆنیەتى ئەو رێککەوتنە، سەرچاوەیەکى هێزەکانى سووریاى دیموکرات، بە (سکاى نیوز عەرەبیە) رایگەیاند، ئەو رێککەوتنە بە نێوەندگیرى ئەمەریکا بووە، لە گفتوگۆکانیش تەرکیز لەسەر گەڕانەوەى ئاوارەکانى عەفرین و سەرێ کانى کراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعش نەکراوە.
سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لە داهاتوو ئۆپراسیۆنى هاوبەشى نێوان هەسەدە و سووپاى سووریا بە هاوبەشى دژ بە چەکدارانى داعش لە دەشتاییەکانى سووریا بەڕیوە دەچێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدى رێککەوتنێکى هەشت خاڵیان واژۆکرد، کە تێیدا سەرجەم دامەزراوە مەدەنی سەربازییەکان دەخرێنە چوارچێوەى حکومەتى سووریا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین