هاوسەرۆکی دەم پارتی: ڕێککەوتنی نێوان هەدەسە و سووریا هاوتەریبە لەگەڵ بانگەوازەکەی ئۆجەلان تورکیە

نوچە نێت

تونسێر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەت شەرع گوتی، "گونجاوە" لەگەڵ بانگەوازەی ئۆجەلان و دەشڵێت، "ئەو ڕێککەوتنەی واژۆکراوە دەتوانێت کورد و حەلەوی عەرەب و دروز و مەسیحی و ئەرمەنی و هەموو گەلانی دیکە بتوانن بە بیروباوەری خۆیان و ناسنامەی خۆیان لەسەر بنەمای دیموکراسی بەبێ رەگەزپەرستی و دوور لە تایفەگەری بەیەکەوە بژین."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/ئادار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ڵێدوانێکدا دەڵێت، ڕێککەوتنی نێوان هەدەسە و حکومەتی کاتی سووریا هاوتەریبە لەگەڵ بانگەوازەکەی (27)ـی شوباتی عەبدولڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە.

بەکردهان ئاماژەی بەوە دەکات، "ڕێککەوتنەکەی سوریا زۆر گرینگە و گونجاوە و ڕوونە، ئەو ڕێککەوتنەی واژۆکراوە دەتوانێت کورد و حەلەوی عەرەب و دروز و مەسیحی و ئەرمەنی و هەموو گەلانی دیکە بتوانن بە بیروباوەری خۆیان و ناسنامەی خۆیان لەسەر بنەمای دیموکراسی بەبێ رەگەزپەرستی و دوور لە تایفەگەری بەیەکەوە بژین."

هاوسەرۆکی دەم پارتی نەورۆزی ئەم ساڵی بە گرینگ دادەنێت و دەڵێت، "ڕێککەوتنەکەی سووریا وەڵامێک دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادی و دیموکراسی بۆ کورد، هەم بانگەوازەکەی ئۆجەلانیش دەبێتە خەباتێکی بەهێز لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئاشتی لەبڕی توندوتیژی و ململانێ، ئەم دوو پێشهاتە لە نەورۆزی ئەم ساڵ تاجی زێرینیان لەسەر دادەنێین."

بەکرهان ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکانی عەلەوییەکانی سووریا دەکات و دەڵێت، "ئێمە بەیەکەوە هەموومان سەیری کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی عەلەوییەکانی سووریامان کرد و  بەچاوی خۆمان بینیمان  و ڕەخنەو ئیدانەی ئەو کارەمان کرد، ڕەنگە ڕێککەوتنەکەی سووریا نیگەرنیەک لەلای عەلەوییەکان دروستبکات بەڵام هاوشانی عەلەوییەکان ئەوەندەش مەسیحی هەن لە سووریا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین