حكومەتی سووریا و هەسەدە بۆ یەكخستنی هێزەكان دەست دەكەن بە گفتوگۆ
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (13/ئادار/2025) ماڵپەڕی (كەناڵی سووری) بڵاوی كردەوە، گوتەبێژی هێزی باكووری دیموكراتی رایگەیاندووە، لەسەر درووستكردنی هەشت لیژنە رێككەوتوون،ئەو لیژنانە لە پرسە حكومی و سەربازیی و ئەمنی و ئیدارییەكان دەكۆڵنەوە، لە كۆتاییدا بۆ لایەنەكان بەرزی دەكەنەوە، پێویستیشە لە سووریا شكستخواردوو و سەركەوتوو نەبێت.
ئەو بەرپرسە پێشیوایە ئەو رێككەوتنە چەند سوودێكی هەیە، لەوانە جەختكردنەوە لەسەر یەكپارچەیی خاكی سووریا و یەك هێزی سەربازیی و كە كاتێك هێزەكانی سووریای دیموكرات دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سووریا.
دەربارەی هێزەكانی باكووری نیشتیمانی حەبیب جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دەبنە بەشێك لە سوپای نوێی سووریا، كە یەك لەسەر سێی خاكی سووریا لەژێر دەستی ئەو هێزانە دایە، كە دەستگیراوانی داعش و كەمپەكانی كەسوكاری ئەندامانی داعش ئەو هێزانە سەرپەرشتی دەكەن.
گوتەبێژەكە دەشڵێت، ئەو ناوچەیە نزیكەی شەش ملیۆن كەسی تێدا دەژیت كەوتۆتە سەر سنووری عێراق و توركیا، ئەوەش پێویستی بە توانای سەربازیی و ئەمنی گەورە هەیە بۆ پاراستنی.
لە لایەكی دیكەوە كەناڵی جەزیرە بڵاوی كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت بەر لە كۆتای مانگی رەمەزان دیلەكانی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حكومەتی سووریا ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت.
رۆژی (2025/3/10) مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات رێككەوتنێكیان واژۆكرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment