توركیا هەوڵ دەدات لێخۆشبوون بۆ بانكی گازپرۆمی رووسی درێژ بكاتەوە
نوچە نێت
رۆژی هەینی (14/ ئادار/ 2025) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی بلۆمبێرگ لە بەرپرسانی توركیا دەستی كەوتووە، بەرپرسانی توركیا هەوڵ دەدەن ئەمەریكا رازی بكەن تاوەكوو ماوەی مۆڵەت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بانكی گازپڕۆمی رووسی درێژ بكاتەوە، كە لە رێگەی ئەو بانكەوە پارەی هاوردەی گازی رووسی رەوانە دەكات.
بەرپرسانی توركیا ئاشكرایان كردووە، لە (20)ی ئەم مانگە ماوەكە كۆتایی دێت، درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزاكانیش بۆ توركیا پێویستە، بۆیە ئامانجییانە بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی بە ئەمەریكیاوە بكەن.
لەم چوارچێوەیە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكی و دارایی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا كارەكانی خۆیان خێراكردووە، بڕیارە محەمەد شیمشەك، وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا بە تەلەفۆن پەیوەندی لەگەڵ سكۆت بیسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكی گفتوگۆ بكات، بۆ ئەوەی پاساوەكانی ئەنقەرەی لەسەر ئەو پرسە بۆ روون بكاتەوە.
هەردوو وەزارەتی گەنجینە و دارایی توركیا هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بۆ تێپەڕاندنی مامەڵەكردن لەگەڵ گازپڕۆم چڕكردۆتەوە، لە لایەكی دیكەشەوە لەگەری رازینەبوونی ئەمەریكا، گفتوگۆكانی لەگەڵ رووسیا بۆ چارەسەری جێگرەوە دەست پێكردووە.
لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەرپرسان لەگەڵ بیرۆكراتی وەزارەتەكانی ئەنقەرە گفتوگۆیان لەسەر سیناریۆنەكان كرد.
ئەلوب ئەرسەلان بەیرەكدار، وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، توركیا دوای چەندین دانوستاندن لێخۆشبوونی وەرگرت، ئەگەر ئەو لێخۆشبوونە درێژ نەكرێتەوە، ئەوا توركیاش دەكەوێت زۆر ئامانجی سزاكانی ئەمەریكا.
لە مانگی تشرینی دووەم ئەمەریكا سزای بەسەر بانكی گازپڕۆم سەپاند، كە كەناڵێكی زیندووە مامەڵەی وزە و رەوانەكردنی پارەی وزە، ئامانجی ئەمەریكا لەو سزایە دانانی سنوورێك بوو بۆ داهاتی فرۆشتنی گازی رووسی، بەڵام دواتر لێخۆشبوونی بۆ هاوردەكارە سەرەكییەكانی توركیا و هەنگاریا دەركرد،
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment