بە تۆمەتى گەندەڵى ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ بڕیارى زیندانى بۆ دەرچوو
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (23/ئادار/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، نوێنەرى داواکارى گشتى داواى لە دادگا کردووە ئیمامئۆغلۆ و چوار لە یاریدەرەکانى بە تۆمەتى گەندەڵى زیندانى بکرێن.
ئبمامئۆغلۆ ئەو تۆمەتانەى ئاراستەى کراوە، بە توندى رەتى کردەوە و گوتى، تۆمەتەکان تۆمەتى نا ئەخلاقین هیچ بنەمایەکیان نییە، ئەوەشى بەرانبەرم کراوە بۆ لێدانە لە پێگە و متمانەم.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو راپۆرتانەى لەدژم ئامادەکراون راپۆرتى درووست کراوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.
رۆژنامەى "جمهوریەت" بڵاوى کردەوە، رۆژى هەینى ماوەى چوار کاتژمێر لێکۆڵینەوەى لەگەڵ کراوە، رۆژى پێنجشەممەش بۆ ماوەى پێنج کاتژمێر لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئیمامئۆغلۆ کراوە.
سەبارەت بەو رووداوانە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پارتێکى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا هەوڵى پەردەپۆشکردنى هەڵەکانى دەدات و بە نمایشەکانى فێڵ لە گەلى تورکى دەکات، ئێمەش کاتمان لەو گفتوگۆیانە بە فیڕۆ نادەین هیچ ماڵێکیشمان نییە تاوەکوو بەبێ گوێ پێنەدان بە فێرۆى بدەین.
رۆژى چوارشەممەى رابردوو ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ بە تۆمەتى لایەندارى بۆ رێکخراوێکى تاوانکار و بەرتیل و فێڵکردن چەند تۆمەتێکى دیکە دەستگیرکرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment