نهێنی پشت دەستبەسەرداگرتنی داتا كەسییەكان لە توركیا ئاشكرا دەبێت
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
بەدەستهێنانى داتاکانى دانیشتوانى ئیستەنبۆڵ و دزەپێکردنیان بۆ کۆمپانیا تایبەتە یەکێکە لەو کۆمەڵە تۆمەتەى رووبەڕووى ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ دەکرێتەوە، بەگوێرەى ئەو لێکۆڵینەوانەى رووبەڕووى ئیمامئۆغلۆ کراوەتەوە حەوت تۆمەتى سەرەکی دراوتە پاڵ، کە بریتین لە سەرکردایەتى رێکخراوێکى تاوانکارى ئەندامبوونى ئەو رێکخراوە و فێڵ و بەرتیل و دەستبەسەرداگرتنى نایاسایى داتا کەسییەکانى دانیشتوانى ئیستەنبۆڵ و ساختەکردنى تەندەرەکان و مەحسوبیەت و بەکارهێنانى وەزیفەى گشتییە.
بەرەبەیانى (19/ئادار/ 2025) بوومەلەرزەیەکى سیاسى تورکیاى هەژاند، کاتێک هێزەکانى پۆلیس چوونە بەردەم ماڵى ئیمامئۆغلۆ و بەتۆمەتى گەندەڵى و تیرۆر دەستگیریان کرد و تاوەکوو داواکارى گشتى لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانەى دیکە دەست پێبکات.
چیرۆکى دزەپێکردنى داتاکان لە تورکیا جارێكی دووبارە دەبێتەوە، بەدرێژایى ساڵانى رابردوو دەنگۆى زۆرى بەدواى خۆى داهێناوە، پێشتر لە (2016) هەمان رووداو دووبارە بۆوە، کە هەوڵێکى کودەتا بوو، لەوانەش بەدەستهێنانى زانیارى بوو سەبارەت بە خودى رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە هەمان شێوە لە (2024) داتاکانى سوورییەکان لە سووریا دزەى پێکرا، ئەوەش دۆسیەکە تاوەکوو ئێستا لە دادگاکان بەردەوامە.
بەڵام ئەمجارە دزەپێکردنەکان هەڵگرى مۆرکێکى تایبەتە، چونکە لە لایەن کەسێکەوە کراوە چاوەڕوان دەکرا پارتى گەلى کۆمارى بیکات بە کاندیدى ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى تورکیا، جگە لەوەش ئەو کۆمەڵەى سەر ئیمامئۆغلۆیە لەناو شارەوانییەکان بەشدارن، ئەوە دەبێتە پرسى زیانگەیاندن بە ئاسایشى نەتەوەیى تورکیا.
دزەکردنى تۆماری دەنگى
داواکارى گشتى لە میانەى پێشکەشکردنى تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراو رووبەڕووى ئیمامئۆغلۆ بۆوە، کە تێیدا دەرى دەخات زانیاری كەسی ملیۆنان کەس لە دانیشتوانى ئیستەنبۆڵ دزەى پێکراوە و لە رێگەى تەندەرى وەهمییەوە، بەشێوەیەکى نایاسایى دراوە بە کۆمپانیا تایبەتەکان.
بەگوێرەى ئەوەى لە تۆمارە هاتووە، هەموو داتاکانى دانیشتوانى ئیستەنبۆڵ لەلایەن کۆمپانیاى ئیستەنبۆڵ بۆ ریکلام لە رێگەى تەندەرى نایاسایی بووە، کە لە رێگەى کۆمپانیاى "Medya A.Ş" سەربە شارەوانى گەورەى ئیستەنبۆڵ لە نێوان ساڵانى (2022 و 2024) کراوە.
خاوەنى کۆمپانیاى "Reklam İstanbul" ناوى مستەفا نیهاد سۆتلاشە، کە یەکێکە لە نزیکەکانى موراد ئۆنگۆن، گوتەبێژى شارەوانى ئیستەنبۆڵ و سەرۆکى ئەنجوومەنى بەڕیوەبردنى “ Medya A.Ş.”ئۆنگۆن نزیکترین کەسە لە ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، کە بە ئەرکى رێکخستنى ریکلام بۆى لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگا راگەیاندنەکان تۆمەتبارە.
ئەو تۆمارە دەنگییە دزە پێکراوەى داواکارى گشتى لەلایەن شاهیدى نهێنى پێشکەشى کرد، یاریدەرى راستەقینەى ئەو کۆمپانیایە و هەموو کارەکانى کۆکردنەوەى داتاکان بووە، خودى موراد ئۆنگون ئەو گومانانەى سەربابەت بە بەکارهێنانى هەژموونى لەناو شارەوانى بەهێز دەکات.
تۆمارە دەنگییەكە چۆن دزەى پێکرا؟
دەزگا راگەیاندنەکانى تورکیا باس لەوە دەکەن بڕێکى زۆرى حەواڵەكان کۆمپانیاى ئیستەنبۆڵ بۆ ریکلام ئاشکراى نەکردبوو، کە ئەو کۆمپانیایە لە دزە پێکردنى داتاکان لە رێگەى (73) تەندەر بە رێگەى نایاسایى و بە دیاریکراویش پەیوەستكراوە هاوردەى ناراستەوخۆ.
ئەوەش بە پشتگوێخستنى یاساکانى پەیوەست بە رێکارى تەندەرەکان لەناو شارەوانى دادەندرێت، كە نیشانەى پرسیارى لەسەر شەفافیەت لە بەڕێوەبردنى دارایى گشتى و پاراستنى ئاسایشى داتاکان درووست کردووە.
مەترسیدارتر لەو تۆمارە دەنگیە ئەوەیە یەکێکە لە کەسەکانى تێوەگلاوە دەڵێت، "ئەگەر ئاشکرا بوو ئێمە ئەو داتایانەى ئیستەنبۆڵمان بە تەواوى بەدەست کەوتووە، ئەوا دەبێتە کارەساتیکى گەورە بۆمان."یەکێکى دیکە دەڵێت، "ئێمە ئەو داتایانە تەنیا بۆ قازانجى دارایى بەکار ناهێنین، بەڵکوو ئامادەی دەکەین وەک وەبەرهێنانى سیاسیش."
بۆیە داواکارى گشتى بە دیاریکراوى دەستى بەوە کردووە ئەو داتایانە چ جۆرێكن كە فرۆشراون، یاخود بۆ لایەنى دەرەکى دەزیان پێکراوە، لەوانەش کیانە گومانلێکراو و گرووپە توندڕەوەکان، بەتایبەت ئەوانەى پێشتر هۆشداریان لێ درابوو لە ئەگەرى دەستگەیشنی زانیارى کەسى و هەستیار هەیە بە دەستى نا ئەمین.
لە (2024) بەگوێرەى داتا بەردەستەکان ژمارەى دانیشتوانى ئیستەنبۆڵ (15) ملیۆن (701) هەزار کەس و (602) کەس بوو، ئەوەش بەگوێرەى داتاکانى دەستەى ئامارى گشتى و سندووقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان مارەى دانیشتوانى (131) وڵاتى تێپەڕان، بەمەش قەبارەى مەترسییەکانى دزەپێکردنى ئەو زانیارییەکانى ئەو شارە روون دەکاتەوە.
دۆسیەى ئاسایشى نەتەوەیى
ژمارەیەک لە سیاسى و رۆژنامەنووسانى تورکیا کۆمێنتیان لەسەر دەزپێکردنى داتاکان هەبووە، ئیبراهیم قەرەگول، نووسەرى تورک لە لاپەڕەى ئێکس نووسیوویەتى، "ئەوە سیخوڕییە، پرسى ئاسایشى نەتەوەییە، پاشان دەپرسێت، ئایا ئەو زانیاریانە بۆ مۆساد رەوانەکراوە، یاخود بۆ پارتى کریکاران رەوانە کراوە.
ئەوەی باسی لێوە دەكرێت كە بەكارهێنانی هەموو ئەپڵیكەیشنە ئەلیكترۆنییەكانی IMM لە ناو ئەوانە كارتی هاتوچۆی تایبەتە كە وەك تەڵەیەك وایە بۆ هاووڵاتیان.
تۆمارە دەنگییە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە دزینی زانیارییە كەسییەكان لە میانی ئەو ئەپیكەیشنە بووە، دەشڵێت، "ئەو داتایانە بۆ مەبەستی سیاسی بەكاربهێنن و پیلانێك بۆ بەكارهێنانی دانێن."
قەرەگول لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، "هەموو ئەو تەكتیكانەی رێكخراوی فەتحوڵڵا گولەن و موساد جێبەجێیان كردووە و ئەو شێوازانە جێبەجێ دەكەن، نموونەكان ئەوەندە زۆرن لە ژمارە نایەن، ئەوان لەنێوان خۆیان باسی ئەو تاكتیكانە دەكەن، بە ئاشكرا هەموو شتێك لە گفتوگۆكانیان دەڵێن، تەنانەت دەشڵێن، ئاكا بانگ بۆ ئەو بەمەبەستە بەكاربهێنن، ئەوەی ئەوانە كردوویانە راستەوخۆ لەشوێنی كۆپیكردنی داتاكانی شاراوانی گەورەی ئیستەنبۆڵە لەدوای هەڵبژاردنی یەكەم.
دەگوترێت داتای كەسی نزیكەی (16) ملیۆن هاووڵاتی لەو ئەپڵیكەیشنەی مۆبایل بە ناوی "ئیستەنبۆڵ بۆتۆیە" تۆماركراوە، دەكرێت بۆ بەدەستهێنی دەستكەوتی بازرگانی بەكاری بهێنی.
بەوەندە دەستبەرداری ئیستەنبۆڵ نەبوونە، بەڵكوو خۆیان بۆ كۆپیكردنی زانیارییەكانی ئەو شارە بەتەواوی ئامادە كردووە، لە گفتوگۆكانیان دان بەوە دادەنێنن، كار لەسەر كۆپیكردنی سەرجەم داتاكانی دانیشتوانی توركیا دەكەن.
لە كۆتاییدا نووسینەكەی هۆشداری داوە لە بەكارهێنانی بەرهەمە ئەلیكترۆنییەكانی تایبەت بە شارەوانی ئیستەنبۆڵ چ كارتی هاوتۆچۆ بێت یاخود پێدواستییەكانی بێت.
رۆژنامەنووسی تورك نەدیم شنەر جەخت لەسەر دەرچوونی ئەپیلیكەیشنی "IMM" و كارتی ئیستەنبۆڵ دەكاتەوە، دەشڵێت، موراد ئۆنگۆن دانی بەوە داناوە زانیاری كەسی هەموو دانیشتوانیان بۆ ئامانجی سیاسی كۆپی كردووە، دانیش بەوە دادەنێت هەموو داتاكانی دانیشتوان دەكەن، بیر لەوە بكەنەوە كاتێك كیلیك لەسەر ریكلامەكانیان دەكەن، سیستەمێكیان كڕیووە بتوانێت لەگەڵ ئەو كەسەدا بگونجێت كە زانیارییە كەسییەكانی لە رێگەی بەكارهێنانی كامێرا كۆپێ دەكرێت، هەموو ئەوانەش لە پێناو پڕۆژەكەی ئیمامئۆغلۆیە، لە كۆتاییدا تەنیا چەند خولەكێك وەربگرە، تێدەگەیت بۆچی بەو كارانە دەڵێم، پرسی ئاسایشی نەتەوەیی، هەرگیز گوێكانت بڕوا ناكات.
داتای سوورییەكان
پرسی دەستبەسەرداگرتنی داتای دانیشتوانی ئیستەنبۆڵ بە رێگەیەكی نایاسایی هاتووە، دزەپێكردنی زانیارییەكانی پەیوەست بە سووییەكان لە هەموو توركیا بیردەهێنێتەوە.
لە (2024/7/4) زیاتر لە سێ ملیۆن سووری لە رێگەی تێلگرامەوە بەهۆی دزەكردنی داتاكانیان تووشی شۆك بوون، گرووپێكی ناسنامەنادریا ئەو داتایانەیان بڵاوكردەوە، كە هەڵگری كارتی نبستەجێبوونی كاتی و مانەوەی گەشتیارین، جگە لەوەش ئەو سووریانەی رەگەزنامەیان بەكارهێناوە.
ئەوەی لیستی دزەپێكراوەكان لەخۆی گرتبوو بەگوێرەی دابەشكردنی سوورییەكان لە هەموو ناوچەكانی توركیا، زانیاری وەك ژمارەی نیشتیمانی (TC) ناوی باوك و دایك، شوێنی لەدایكبوون، ناوچەی نیشتەجێبوونی هەموو تاكێك.
ئەو گرووپە لیستێكی بە وێنەی پاسەپۆرتی سووریایەكی لەگەڵ دابوو، بەڵام لەدوای پشكنین لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیا دەركەوت هەڵەی زۆری رێنووسی تێدایە، بەوەش دەركەوت ئەوە ساختەیە.
ئەو كارەش دڵەڕاوكێی زۆری لای پەنابەرانی سووری لە توركیا درووست كرد، لەم رووەوە ئۆپۆزسیۆنی هێرشی توندی راگەیاندن و هاندانی لە دژ دەستپێكردن، ئەوەش بوو وایكرد ترسیان هەبێت لە قۆستنەوەی ئەو داتایانە بۆ مەبەستی زیانگەیاندن بەخۆیان كەس و كاریان، یاخود بۆ فێڵكردن بەكاربێت.
پاشان وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرای كرد كە داتاكانی سووریا لە رێگەی گرووپێكی تێلیگرام بەناوی "راپەڕینی توركیا" بڵاوكراوەتەوە، منداڵێكی تەمەن (14) ساڵ بەڕێوەی بردووە.
پاشان عەلی یەرلی كایا، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی كۆچ جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، داتاكان دەگەڕێتەوە بۆ (2022/9/8).
پاشان داواكاری گشتی لە هەموو لایەنەكانی ئەو دۆسیە كرد، بۆ زانینی كات و چۆنیەتی و سەرچاوەی دزەپێكردنی دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد.
تاكانی خەڵكی تورك
رووداوی دزەپێكردنی داتاكان ببوو بە قەیران و نەهێنی، لەهەمووی مەترسیدار ئەوەی لە (2016/4/6) كاتێك وەزارەتی دادی توركیا دۆسیەی دزەپێكردنی زانیارییەكانی لە رێگەی ئینتەرنێت كردەوە.ئەو تۆمارە زانیاری لەسەر نزیكەی (50) ملیۆن هاووڵاتی توركی تێدابوو، لەوانە رەجەب تەیب ئەردۆغان. ماڵپەڕی (یۆرۆ نیوز) باس لەوە دەكات زانیارییەكانی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە لە نووسینگەی توركی دزراوە بۆ سكانكردن.
ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی توركیا رایگەیاند، حكومەت هەموو رێكارە پێویستیەكان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی داتای هاووڵاتیان و گوتیشی، داتای هاووڵاتییەكی ئاسایی لە داتای خودی سەرۆك وەزیران بایەخی كەمتر نییە.
پاشان بەكر بۆزداغ، وەزیری ناوخۆی توركیا باسی لە دەزەپێكردنی داكان كرد و رایگەیاند، لەوانەیە سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان بێت، بەڵام سادی گوین، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، شارەزایان لێكۆڵینەوەیان لەو زانیارییانە كردووە، داتاكان هاوتان لەگەڵ رێسكانی ئێمە، هیچ دزەپێكردنێكیش لە كۆپیتەرەكانی ئێمە رووی نەداوە.
رۆژنامەی حورەیەتی توركی رایگەیاند، پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە بۆ ئەوەی پارتە سیاسیەكان زانیاری كەسی بەدەست نەهێنن و بۆ مەبەستی سیاسی سوود لە زانیارییە كەسییەكان وەرنەگرن.
رۆژی دواتر حكومەتی توركیا رەزامەندی لەسەر یاسایەك دا كە ماوەیەكی زۆر بوو بۆ پارێزگاری لە داتاكان لە توركیا و رێگری لێیان چاوەڕێ دەكرا، كە زیاتر لە (10) ساڵە كار بەو یاسایە دەكرێت، ئەوەش لە كاتێدایە توركیا لە هەوڵدایە بچێتە یەكێتی ئەوروپا.
كاركردنی توركیا بۆ هەمواری هەندێك یاسا لەسەر بەكارهێنانی زانیاری كەس بۆ ئاوێتەبوون بوو لەگەڵ یاساكانی ئەوروپا.
سەرچاوەكان:
- تطور خطير ضمن تحقيقات الفساد في بلدية إسطنبول الكبرى
- 15.7 مليون نسمة.. إسطنبول تتجاوز 131 دولة بعدد السكان
- أكرم إمام أوغلو رئيس بلدية إسطنبول المعتقل بـ"تهم فساد"
- تسريب بيانات أكثر من 3 ملايين لاجئ ومهاجر سوري في تركيا على "تليغرام"
- تسريب بيانات "الشعب التركي" على الانترنت بينهم أردوغان
- من وراء تسريب معلومات شخصية تتعلق ب 50 مليون تركي
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment