توركیا و ئەمەریكا گفتوگۆ لەسەر پرسی ئابووری و سیاسی دەكەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (26/ئادار/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگیەیاند، هەردوولا خواستی خۆیان بۆ نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم بواری پیشەسازی بەگری دەربڕیووە، گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسانە كردووە كە هەردوو سەرۆك پێشتر لە پەیوەندی تەلەفۆنی گفتوگۆیان لەسەر كردبوو.
سەبارەت بە دۆخی توركیاش تامی برۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، مایك رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەختی لەسەر دڵەڕاوكێی وڵاتەكەی كردۆتەوە بەرانبەر دەستگیركردنی خەڵك لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی رۆبیۆ ئاماژەی بە بەروپێشچوونی ئەم دواییە لەبواری بازرگانی دوولایەنە و بەهێزی كردنی هاوبەشی ئابووری كردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەردوو وەزیر گفتوگۆیان لەسەر پرسە سەرەكییەكانی پەیوەست بە ئاسایش و بازرگانی كردووە، رۆبیۆ داواشی لە توركیا كردووە پاڵپشتی چەسپاندنی ئاشتی لە ئۆكراینا و باشووری قەوقاز بكات.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سوپای رۆڵی پێشەنگی توركیای لە شكستپێهێنانی داعش كردوە، جەختیشی لەسەر هەماهەنگی بەهێزی پاڵپشتی سووریایەكی سەقامگیر و یەكگرتوو كردۆتەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە بنكەیەك بۆ تیرۆری نێدەوڵەتی، یاخود رێڕەوی چالاكییەكانی ئێران بۆ تێكدانی سەقامگیری.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment