ئیدارەی نوێی سووریا چۆن مامەڵە لەگەڵ گرووپە فەڵەستیینەكان دەكات؟ وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد شەرع، سەركردایەتی نوێ لە سووریا كار لەسەر پەراوێزخستنی گرووپە فەڵەستیینەكان دەكات و پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فەڵەستین بەهێز دەكات، كە لەلایەن ئەمەریكاوە پاڵپشتی دەكرێت، گێڕانەوەی دینامیكیەتی پەنابەران گونجاوە لەگەڵ ستراتیژییەتێكی فراوانترە كە ئەمەریكا بۆ نەهێشتنی گرووپەكانی مقاوەمەی فەڵەستینی کارى لەسەر دەکات.
لە هەشتی كانوونی یەكەمی ساڵی رابڕدوو تاوەكوو ئەمرۆ ئاراستەی سیاسی و سەربازیی و ئەمنی و یاساییش لە سووریا كە ئەحمەد شەرع سەرۆكایەتی دەكات سەبارەت بە فەڵەستینییەكان بۆ كۆتایهێنان بە دۆزی فەڵەستین لەگەڵ دیدی ئەمەریكا یەك دەگرێتەوە.
ئەوەش لەسەر چەند ئاستێكە:

 یەكەم دەسەڵات و باڵیۆزی فەڵەستین و گرووپە ئیسلامییەكانی وەك حەماس و جیهادی ئیسلامی و رێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین و گرووپەكانی لێی جیابوونەتەوە.

 دووەم، پەیوەندییە لەگەڵ ئاژانسی غەوس و بەگەڕخستنی پەنابەرانی فەڵەستین "ئۆنروا".

 سێیەم مامەڵەیە لەگەڵ كەمپ و پەنابەرەكانی ئەو كەمپانە.
پێویستە ئاماژە بە دوو رووداو بكەین كە جەخت لەسەر هەبوونی شتێك دەكەن بە لەسەرەخۆیى کارى لەسەر دەکرێت، یەكەم رەتكردنەوەی دەسەڵاتدارانی توركیا و لوبنان بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی هەڵگری بەڵگەنامەی سوورین وەك سوورییەكان، ئەوەش لە رێگەی درووستكردنی بەربەست لە فڕۆكەخانەكان و رێڕەوە وشكانییەكان، کە لە كاتێدایە دەسەڵاتداران هەوڵی كەمكردنەوەی ژمارەی سوورییەكان دەدەن، بەڵام لەبری ڕێگەدانیان بە گەڕانەوەیان بۆ كەمپەكانیان لە سووریا لای خۆیان دەیانهێڵنەوە.
رووداوی دووەم: ئەوەیە دەزگا راگەیاندنەكانی ئەمەریكا ئاشكرایان كردووە، گفتوگۆ لەنێوان واشنتن و دیمەشق لەسەر ئەوە هەیە كە ئەگەر هەیە پێشوازی لە دەیان، تەنانەت سەدان خەڵكی غەزە بكەن، لەبەرانبەر هەڵگرتنی ژمارەیەك سزا، یاخود رێككەوتن لەسەر شێوازێكی سیاسی، كە ژماریەك بەربەست لەبەردەم ئەحمەد شەرع لادەدات، بەتایبەتیش كۆمەڵكوژی ئەو دواییەی كەناراوەكان. 
یەكەم: دەسەڵات و گرووپە فەڵەستینییەكان
ئەوەی مایەى ئاوڕلێدانەوەیە بە درێژایی چوار مانگی رابردوو كە دەسەڵاتی پێشوو كەوتووە، ئەحمەد شەرع، هیچ شتێكی نەداوە بە حەماس، ئەو سەركردانەی لە دەرەوە كاردەكەن، تەنانەت وێنەیەكیشیان لەگەڵی نییە، بەتایبەت لە دۆخی ئەو جەنگە نێودەوڵەتییەی ئێستا لەسەریان هەیە، گەورەترین یاریدەری شۆڕشی سووریا لە حەماس خالید مەشعەل بوو، دوای سەردانی فەرمی دیمەشقی كردووە، بەڵام بە دواخستن و یاری پێكردن قبووڵ كراوە، چونكە دەسەڵاتی نوێی سووریا نایەوێت راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریكییەكان بەریەك بكەوێت.
ماڵپەڕی كاردیل زانیویەتی، پەیوەندی نێوان حەماس و دەسەڵاتی نوێ بە شێوەیەكی فەرمی لە رێگەی توركیاوە دەبێت، لە (2011) پەیوەندیان هەندێك پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی كە پەیوەندیان لەگەڵ حەماس و مەشعەل هەیە، كە باس لەوەش دەكرێت ئەنقەرە هەندێك سەركردەی حەماسی بۆ ئیدلیب دوورخستۆتەوە بۆ ئەوەی فشارەكانی سەری سووك بێت.
بڕیاری لەناكاو ئەوە بوو ئەحمەد شەرع بە فەرمی و راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ باڵێۆزخانەی فەڵەستینی سەر بە رامەڵا كرد و پێشوازی لە شاندێكی دەسەڵاتداری فەڵەستین كردووە، بە فەرمی وەك نوێنەری فەڵەستییەكان پشێوازی كرد، كە ژمارەیەك كەسایەتی حكومەتی فەڵەستینی و فەتح و بەرەی رزگاریخوازی لەخۆی گرتبوو، ئەوەشی لە هەمووی سەرنجراكێشتر بوو، كوڕی مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتداری فەڵەستین بوو كە بۆ وەرگرتنی موڵكوماڵی تۆماركراو بەناوی ئەو رێكخراوانەی دژ بە فەتح بوو لەسەردەمی ئەسەد وەریانبگرێتەوە.
لە شەوی كەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد، تەڵاڵ ناجی، سەرۆكی بەرەی جەماوەری ــ سەركردایەتی و ئەكرەم سەڵتی، سەرۆكی سوپای ئازادیخوازی فەڵەستی پەنایان بردە بە باڵیۆزخانەی فەڵەستین لە دیمەشق، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەمیر ریفاعی، باڵیۆز شەو لەوێ مانەوە، كە دواتر مەحموود عەباس سەرزەنشتی كردبوو پێی باشبوو دەرگای باڵیۆزخانەكەیان بەڕوو دابخرێت، كۆی سەركردەی گرووپەكانی دیكە لە ماڵەوە مابوونەوە.
بۆ رۆژی دواتر كە چوونە ناو پایتەخت هەیئەی تەحریر ــ پێش راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ــ نووسینگە و سەربازەگەی "سەركردایەتی گشتی" و "فەتحی راپەڕین " و بارەگای "سەركردایەتی فەڵەستینی بۆ حزبی بەعس ــ رێكخراوی ساعیقە" لە دیمەشق و كەمپەكانیان داخست و چەك و ئۆتۆمبێلی ئەو بارەگایانەیان دەستبەسەر داگرت. رێكخراوەكانی بەرەی دیموكرایی و گەل و بەرەی شۆڕس بە كراوەیی مانەوە و رووبەڕووی هێچ رووێكی شكاندنی كەل و پەل و دەستدرێژی نەبوونەوە.
لە رۆژانی (11 و 12/2024) گرووپەكان بە ئامادەبوونی ریفاعی لە باڵیۆزخانەی فەڵەستین كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخ و داهاتووی پەنابەران، باڵیۆز پێی وابوو رووكردنی گرووپەكان بۆ باڵیۆزخانە دەستكەوتێكە بۆ فەتح، ئەو رێكخراوە دەسەڵاتی بڕیارەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ عەباس گێڕایەوە.
دوور لەو راگەیێندراوەی لە كۆبوونەوە بڵاوكرایەوە، هەموولایەك كۆدەنگ بوون كە پێویستە باڵیۆزی فەڵەستین لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەیوەندی بە ئەحمەد شەرعەوە بكات و داوای دیداری لێ بكات، ئەو پەیامە لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە بووە كە گرووپەكان رەچاوی دۆخی نوێی سووریا دەكەن و كارێك ناكەن زیان بەو وڵاتە بگەیێنێت، دوای دوو رۆژ لە رێگەی كەسێكە بەناوی باسل ئەیوب لە هەیەی تەحریری شام وەڵامی ریفاعی دیاریەوە، كە لە باڵیۆزخانە ئامادە و سەردانی ریفاعی كردبوو، پێیگوتبوو، ئەوەی داواكراوە ئاشكراكردنی موڵك و ماڵ و پارەی بانك و ئەو ئۆتۆمبێلانەیە كە گرووپەكان هەیە، پاشان تاوتوێی دیداری نێوان باڵیۆز و شەرع دەكرێت.
كاتێك روونبۆوە كە شەرع بیرۆكەی كۆبوونەوەی لەگەڵ گرووپە فەڵەستینییەكان رەتكردۆتەوە، رێككەوتن نامەیەك لە رێگەی باڵیۆزخانەوە بۆ بنووسن و دۆخی گرووپەكان و سوپای ئازادیخوازی بۆ شەرح بكەن لەوانەش موڵك و ماڵی تایبەت بە گرووپەكان، كە لە دەسەڵاتی پێشوو بەدەستیان نەهێناوە، چونكە هاوكاری دەسەڵاتی پێشوو تەنیا تابلۆی تۆماركراو بوو بۆ ئۆتۆمبێلەكان.
بەهەمان شێوە بڕیاریان دا بنووسن كە ئەو چەكانەی پێیانە چەكی بچووكن، سەربازگەكانیان لەسەرەتای ئەو قەیرانەوە داخراون، دەشیانەوێت بوونی ئێستایان بەگوێرەی خواستی سەركردایەتی نوێى سووریا بێت، نابن بە فشار لەسەری بەتایبەت پەیوەست بە چالاكی سەربازیی، بەڵكوو دەكرێت كارەكانیان تەنیا لە چوارچێوەی سیاسی و راگەیاندن بێت.
بڕیارەكان سەبارەت بە گرووپەكان دەستبەسەرداگرتنەكان
چارەنووسی ئەو نامەیە و وەڵامەكەی نەزاندرا، پاشان كۆبوونەوەی دەسەڵاتی و رێككەوتن لەسەر چەند خاڵێكی بەدواوە داهات، كە زۆریەیان رانەگەیێندراون، ئەو بڕیارانەی ئیدارەی نوێی سووریا بەرەوپێشچوونێكی گرنگ بوو لە بوونی گرووپە فەڵەستینییەكان لە سووریا، كە زۆربەی گرووپەكان بوون، جگە لەبەرەی دیموكراسی بۆ رزگاری خوازی فەڵەستینی نەبێت.
سەبارەت بە "فەتحی راپەڕین" كە لە بزووتنەوەی فەتح جیابۆوە، لە سەرەتای مانگی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی سەر بە تەحریری شام هەڵیانكوتایە سەر ماڵی حازم زیاد سەغیر، ئەمینداری گشتی ئەو بزووتنەوە، ماوەی سێ كاتژمێر گواستنیاوە بۆ گۆڕەپانی ئازادی لە دیمەشق و كۆمەڵێك بەڵگەنامەیان دۆزییەوە كە تایبەت بەو هاوكاریانەی سوپای پاسداران پێی دابوون، ماوەی سێ كاتژمێر لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كرد، دواتر ئازادیان كرد، دوای هەقتەیەك لە دەستگیركردنی لە ماڵەوە دەستگیریان كردەوە، پاشان رێككەوتن لەگەڵى بۆ ئەو رێككەوتنەش دەبوو بەبەهای (500) هەزار دۆلار بدا، پاشان رەوانەی لوبنان كراوە، لیژنەی ناوەندی راگەیندراوێكی بڵاوكردەوە كۆتایی بە كارەكانی سەغیر هێنا و لەو بزووتنەوەكە دووری خستەوە، بەڵام ئەو لە لوبنان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا روونی كردەوە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەكەی گواستۆتەوە لوبنان، ئەوانەشی راگەێندراویان لە دژی بڵاوكردبۆوە، دووری خستنەوە. 
سەبارەت بە رێكخراوی ساعیقە كە بەعسییەكانی فەڵەستینن، لێكۆڵینەوە لەگەڵ محەمەد قەیس ئەمینداری ئەو رێكخراوە كرا، بەڵام هەیئەی تەحریر بە پاشماوەی رژێمی ئەسەدی دانەنا، چونكە لە رۆژگاری جەنگی چادرگەی یەرمووك لە پێگەی پەرپرسیارێتی نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا نووسینگە و كەلوپەل و ئۆتۆمبێلەكان و سامانی ئەو رێكخراوە دەستی بەسەرداگیرا، داواشكرا ئەو رێكخراوە لەدوای هەڵوەشاندنەوەی بەعسی سووری و فەڵەستینی خۆی رێكبخاتەوە، بۆشی محەمەد قەیس بۆی نییە قسە بەناویانەوە بكات، ئەوەش بووە سەرەتای دەركەوتنی لێكترازان، هەروەك ئەو رێكخراوە ناوی بەعسی لادا، تەنیا رێكخراوی ساقیعەی هێشتەوە.
هاوكات هەیئەی تەحریر سێ جار لێكۆڵینەوەی لەگەڵ تەڵاڵ ناجی ئەمینداری بەرەی جەماوەری ئازادیخوازی فەڵەستین كردووە و خستیە ژێر مانەوەی بەزۆر لە ماڵەوە، لەوانەش ئەویش غەرامبە بكرێت پاشان بڕێك پارەی لێوەبگرێت، دوای ئەوەی سەربازگەكانی لە سووریا و لوبنان رادەست دەكرد و ئۆتۆمبێل و نووسنگەكانی بەر لەداخستنان دەستی بەسەرداگیرا و هێرشكرایە سەر ئەندامەكانی لێیاندرا و سوكایەتیان پێكرا، هەروەك سەرجەم نووسینگەكانیان داخرا بارەگای رادیۆی قودس داگیرا و هەوڵیش درا نەخۆشخانەی ئومیە كە سەر بەو بەرەیە دەستی بەسەر دابگیرێت.
بەرەی شۆڕش، مامەڵەكردن لەگەڵی لەهەمووی زیاتر گفتوگۆی بەدوای خۆی داهێنا، لەسەرەتای رووداوەكان خالید مەشعەل توانی نێوەندیگیری خالید عەبدولحەمید، ئەمینداری بەرە و پاسەوانەکان و رێكخراوەكەی بكات، لەڵام لە مانگی شوباتی رابردوو بەرەو ئیمارات هەڵات، ئیدارەی نوێ ماڵەكەی و ئۆتۆمبێلەكانی دەستبەسەر داگرت، هەرچەندە ئەوانە موڵكی شەخسی خۆی بوو، جگە لەوەش دەستیان بەسەر بڕی (50)هەزار لیرەی سووری داگرت، نووسینگە و نووسینگەی چادرگەی یەرموكیش دەستی بەسەرداگیرا، پاشان هەیئەی تەحریر داوای لە مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە كرد راگەیێندراوێك بڵاوبكاتەوە و عەبدولحەمید دووربخاتەوە، بەڵام خۆی داوای دەستلەكاركێشانەوەی كرد و دەسەڵاتی دا بە لیژنەی ناوەندی حزبەكە  لە دیمەشق و بەیرووت، لەگەڵ ئەوەش چاوەڕوان دەكرێت بگوازێتەوە بۆ لوبنان بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی سیاسی بەرە، یاخود راگەیاندنی رێكخستنێكی نوێ.
لەو سەروبەندەا بەرەی دیموكراسی ماوەیە كە لە دەرەوەی هەر كارێكی ئیدارەی نوێ بوو، چونكە هیچ پەیوەندییەكی بە حزبوڵڵا و ئێرانەوە نەبوو، تەنانەت لە رووی راگەیاندیشەو نووسینگەكەیان دانەخرا، یاخود دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دابگیرێت. سەبارەت بە نووسینگەی سەرەی بەرەی گەل لە ناوچەی تلیانی لە دیمەشق، كە تاوەكوو ئێستاش كراوە، بەڵام بەبێ چالاكی، لەكاتێدا كۆی نوسینگەكان داخراون.
سەبارەت لە جیهادی ئیسلامی لە فەڵەستین هیچ نووسینگەیەكی لە سووریا و نوێنەرێكی نەبووە، هبچ كەسێكی بۆ لێكۆڵینەوە بانگ نەكراوە، زاندراوە كە شەوی كەوتنی ئەسەد بەرپرسە سەربازییەكانی روویان كردۆتەوە بەغدا، تاوەكوو ئێستا هیچ داوایەكیان بۆ رادەستكردنی چەك و ئۆتۆمبێل لێ نەكراوە، بزووتنەوەكە بەردەوامە لە ناشتنی كوژراوەكانی لە لوبنان، كە بەهۆی بۆردوومانەكانەوە لە كوژراون.
لە كۆتایی مانگی رابردوو و ناوەڕاستی ئەم مانگە بەگوێرەی سەرچاوەكان لە ناو ئەو گرووپانە خانوی عەبدولمەجید ئەمینداری گشتی بەرەی شۆڕشگێڕان وەرگیراوەتەوە، بەڵام كۆی ئۆتۆمبێلەكانی تاوەكوو ئێستا لای ئەو چەكدارانەن كە لەسەر هەیئەی تەحریر حیسابن، بە هەمان شێوە نووسینگەی راگەیاندنی سەر بەو بەرەیە لە گۆڕەپانی میسات كراوەتەوە، لەگەڵ هێشتنەوەی دەستبەسەرداگرتنی هەندێك لە پێداویستییەكان، بەهەمان شێوە نووسینگەی راگەیاندنی فەتحی راپەڕین كراوەتەوە لە گۆڕەپانی رەوزە لە دیمەشق، بەڵام هەندێك كەلوپەلیان دەستی بەسەرداگیراوە، لە لایەكی دیكەوە نووسینگەی راگەیاندنی بەرەی گەل ــ سەركردایەتی گشتی بە شێوەی نیمچە دەوری لە چادرگەی یەرموك كراوەتەوە.
لە مانگی رابردوو هەندێك ناڕەزایی لە یەرمووك هەبوو گردبوونەوەكان بۆ داخستنی بارەگانی نزیك لە دەسەڵاتی پێشوو و لێپرسینەوە لەو كەسانەی لە گرتن و كوشتنی خەڵكی كەمپە گلاون، رووداوەكان بووە هۆی هەوڵی سووتاندنی بارەگانی لیوای قودس هەندێك گەنج هێرشی كردە سەر باڵەخانەكە، هەروەها ناڕەزاییەكان لەسەر دووبارەكردنەوەی نووسینگەی ساعیقە بوو لە كەپی گەڕاوەكان.
دووەم: كەپە فەڵەستینییەكان
كەمپەكانی ئاوارە فەڵەستینییەكان بەبێ سەرپەشتیار ماونەتەوە، لە دۆخێكی زۆر سەختی گوزەران دان لە هەموو سووریا، ئەوەشی جێگەی ئاوڕ لێدانەوەیە دەرچوونی خۆپیشاندانەكان بەهۆی كەمپی جەنین بوو، لەگەڵ ناڕەزایی جەماوەری ئەحمەد شەرع پێشوازیی لە شاندی دەسەڵاتی فەڵەستین كرد و دانی پێدانان وەك بەرەی فەرمی كە نوێنەرایەتی فەڵەستینییەكان دەكات، هەندێك پێیانوایە ئەوە دەبێتە هۆی نیشتەجێكردن، چونكە پڕۆژە رامەڵا هاوكاتە لەگەڵ پڕۆژەی شەرع، لە كاتێدا خەڵك لەو كەمپانە ناچاربوون دەرچن بۆ رێپێوان بەبۆنەی دیاری كردنی شەرع وەك سەرۆكی سووریا.
بەڵام ئەوەی مایەی ئاوڕلێدانەوەیە لیژنەی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی لە كەمپی دەرعا لە (24)ی مانگی رابردوو دەستی بە جێبەجێكردنی پلانێكی گشتگیر بۆ پشتڕاستكردنەوەی داتای پەنابەران لەناو كەمپ و دەرەوەی كەمپ كرد بە ئامانجی درووستكردنی تۆمارێكی وردی زانیارییەكان، رێكخەرانی ئەو كارە رایانگەیاند، ئامانج لێی پشتڕاستكردنەوەی زانیاری پەنابەرانە، پەیوەندی بە هیچ هاوكارییكەوە نییە، هەروەك روونیشی كردەوە، دامەزراوەی پەرنابەرانی فەڵەستین لەو پڕۆسەی سەرژمێری كە بە سەرپەرشتی لیژنەی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی لەو كەمپە بەڕێوە دەچێت لایەنێك نییە.
لە (20) مانگی رابردوو تیمی هاماتی كەمپی خۆبەخۆشی هەڵمەتێكی فراوانیان لە كەمپی جەرمانا لە دیمەشق دەست پێكرد بە ئامانجی كۆكردنەوەی زانیاری ورد، ئامانج لەو هەڵمەتە نوێكردنەوەی داتای دانیشتوان بوو، لە پاڵ شیكردنەوەی تایبەتمەندی نیشتەجێبوون، بەڵام دیارنەبوو كە كێ هاوكاری ئەو هەڵمەتانە دەكات و ئامانجیان چییە.
سەبارەت بە دابەشكردنی هاوكاری لە كەمپەكان ئێستا رێكخراوەكانی سەر بە حەماس سەرپەرشتی دەكەن، لەوانەی دەستەی فەڵەستینن بۆ پەرەپێدان، لە هەمان كاتدا، سەرچاوە ناوخۆییەكان جەخت لەسەر وەستانی ژمارەیەك كۆمەڵەی كار دەكەنەوە هەندێكیان سەر بە جیهادی ئیسلامین، لە بەرانبەردا كارەكانی جفرا و رابیتەی شەبیبەی سەر بە فەتحی ناوەندی و مانگی سووری فەڵەستینی بەردەوامن.
دەكرێت بگوترێت كەمپی فەڵەستینییەكان لەدوای كەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد و غیابی گرووپەكان كە پەیوەندی و هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ دەسەڵات و دەزگا ئەمنییەكان هەبوو چووە قۆناغێكی نوێ، بەڵام تاوەكوو ئێستا كەمترین سنووری مەرجەعیەت بۆ فەڵەستینییەكان هەیە، پێویستە لەسەر دەسەڵاتی باڵیۆزخانەی فەرمی دەسەڵات رۆڵی بەهێزی خۆی ببینێت، لەدوای ئەوەی كە پەراوێزخرابوو، لە كاتێدا چاوەڕوان دەكرێت دۆخی حەماس لە پێكهاتەی نوێی سووریا روون بێتەوە.
بەڵام داخستنی نووسینگەی گرووپەكان شۆكێكی گەورە بوو لەلاى دانیشتوانی كەمپەكان، بەتایبەتیش ئەو نوسینگانەی خزمەتگوازری تەندرووستی و خوێندنیان پێشكەش دەكرد، كە زۆرینەیان سەر بە جیهادی ئیسلامیی بوون، ئامرازەكانی گواستنەوەی سەر جیهات لە گواستنەوەی خەڵك لەناو كەمی یەرمووك و دەرەوەی كەمپەكە وەستا، بەهەمان شێوە چێشتخانەی خێروخوازی وەستا، بارەگای كۆمەڵەی دۆستایەتی فەڵەستینی ــ ئێرانی لە كەمپی یەرمووك دارخرا و كرا بە بارەگای لایەنگرانی هەیئەی تەحریری شام.
باس لەوە دەكرێت كە حەماس چالاكی خێرایی لەناو كەمپەكان بۆ دابەشكردنی پارە و هاوكاری خۆراك لە رێگەی دەستەیەكی سەر بەخۆی دەست پێكردووە، لەو سەروبەندە حەماس دۆخی دارایی گرووپەكان دەقۆزێتەوە كە پاڵپشتی ئێرانیان لەدەست داوە، ئاماژە بەوە دەكرێت ئەگەر هەیە هەندێك پاڵپشتی میزانیەی نووسینگەی دارایی و سیاسی بۆ هەندێك گرووپ بە شێوەی رانەگەیێندراو دەكات.
لەگەڵ ئەوەشدا تاوەكوو ئێستا فەڵەستینییەكان لە كەمپەكان لە دۆخێكی زۆر سەخت دەژین، گرنگترینیان پەكەوتنی ئابوورییە، ئەوان پشت بە داهاتی سیستەمی كاری رۆژانەیان دەبەستن، كە زۆربەیان خاوەن پیشە، یاخود خاوەن شوێنی بازرگانی و كاری دیكەن، ئەو دۆخە تازەی سووریا رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر بژێوی ژیان هەبوو، هەرچەندە گرووپەكان مەجەعیەتیان لاواز بوو، هەندێك كات هاوكاریان پێشكەش دەكردن، لەكاتێدا بزووتنەوەی فەتح و باڵیۆزخانە لە لایەك و حەماس لە لایەكی دیكە مەرجعەتیەتی نوێن.
لەوەی پێشووتر مەترسیدار ئەوەیە لە رێگەی توركیاوە دۆخی پەنابەرانی فەڵەستین خراوەتە بەردەم باڵیۆزخانەی فەڵەستین لە دیمەشق، ناوەڕۆكی داواكە سێ بژاردەیە، ناونووسكردنی فەڵەستینییەكان، یاخود ئەوانەی دەیانەوێت رەگەزنامەی سووریان پێ بدرێت، یاخود بیانگۆڕن بۆ سەر دەسەڵاتی فەڵەستین و هەموو تۆمارەكان لە ناوەندی كۆچبەرانی فەڵەستین لە عەین كرش بگوازنەوە بۆ رەوەندی فەڵەستینی لە باڵیۆزخانەی فەڵەستین، گۆڕینی كۆنسوخانەكە بۆ كۆنسوڵخانەی فەڵەستین، لەگەڵ نوێكردنەوەی ساڵانە بۆ مانەوەیان، یاخود دەركردنیان وەك ئەوەی لەگەڵ فەڵەستینییەكان لە عێراق كرا، پوختەی دەرچوونیان لە ناسنامە و شایستەكانی كە لە دەسەڵاتی پێشوو هەیان بوو.
سێیەم: مامەڵە لەگەڵ ئۆنرۆ
تاوەكوو ئێستا حكومەتی سووریا بەروونی چالاكییەكانی ئەنرۆی تەسك نەكردۆتەوە، بەڵام لە هەمانكاتدا هیچ ئاسانكارییەكی گەورەشی بۆ نەكردوون، مامەڵەی لەگەڵی وەك مامەڵەی بەوجۆرە نییە وەك ئاژانسی نێودەوڵەتی فەرمی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پەنابەرانی فەڵەستینی و كاروبارەكانیان.
نموونەیەكی كردەیی، ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ ئیدارەی نوێ بە درووستكردنی لیژنەیەك بوو لە كەمپی خان شەیخ لە سێ كانوونی دووەمی ئەمساڵ، لیژنەكە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوبەری راسپێردراوی ئەو ناوچەیە لە ئیدارەی نوێ كرد، پەیامێكیان ئاراستەی پارێزگاری دەوروبەری دیمەشق كرد، دیارترین شتێك كە لەخۆی گرتبوو داواكردنی ئامادەكردنی پلانی رێكخستنی نوێ بوو كە كاریگەری لەسەر شیاندنی ژێرخانی وێران بوو و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە دەبێت، بەشی مەترسیدارتر ئەوەیە لیژنەكە سوورە لەسەر درووستكردنی شارەوانی سووری بۆ بەڕێوەبەردنی كەمپی فەڵەستینییەكان وەك ئوردن، ئەوەش بەهۆی ئەو دەستوەستانەی تووشی ئۆنرۆ بووە.
سەبارەت بە پاسەپۆرت, فەرمانگەى کۆچ و پاسەپۆرت لە سووریا رایگەیاند لە (13)ى كانوونى دووەمى ئەمساڵ دەستى بە کارەکانى کردۆتەوە، باجى نوێى بۆ دەرکردنى بەڵگەنامەى تایبەت بەو پەنابەرە فەڵەستیانەى کە لە سووریا نیشتەجێ دەکردووە، ئیدترەکە جەخت لەسەر نوێکردنەوەى بەڵگەنامەى سەفەر لەناوخۆى وڵات یاخود لە رێگەى باڵیۆزخانەکانى لە وڵاتان دەکاتەوە.
بەڵام هەندێک رووداو هەیە مایەى هەڵەسەتە لەسەرکردنە لەوانە وەستانى کارەکانى دەستەى پەرنابەرانى عەرەبى فەڵەستینى لە دیمەشق، ئەوەش لە ئەنجامى ئەوەى ئەو شەوەى دەسەڵاتى پێشوو کەوتووە دزى لە نوسنگەکە کراوە، ئەوەش بۆتە هۆى قەیرانێک کە زیان بەو پەنارە خانەنشینانە بگەیێنێت بۆ وەرگرتنى موچەکانیان لە دامەزراوەى گشتى هاوکارى.
لەناو ئەو دەرهاوێشتانە ئیسرائیلەکان لە دوورەوە ناوەستن، بەگوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەى یەدیعۆت ئەحرەنوتى ئیسرائیلى، یەکێک لە هەڕەشەکانى رووداوەکان بەخێرایى سیستەمى ئەمنى ئیسرائیلى تووشى دڵەڕاوکێ کردووە، جووڵەکانى حەماس و جیهادى ئیسلامییە کە دەیانەوێت لە سووریا دژ بە کۆمەڵگە جوونشینەکانى ئیسرائیل لەسەر سنوور لەگەڵ جۆلان چالاکى ئەنجام بدەن، لە ئیسبەع جەلیل، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئاماژەیەکى مەیدانى لە ئارادا نییە.
راپۆرتەکە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، کە لە رۆژانى یەکەمى کۆنتڕۆڵى گرووپە یاخیبووەکان لە چوارچێوەى هەیئەى تەحریرى شام بە سەرۆکایەتى جۆلانى یەکیان گرت، ئەو رێکخراوانە ئەندامانى باڵاى حەماس و جیهادى ئیسلامییان لە گرتووخانەکانى سووریا ئازاد کردووە، ئەوانە پیلان بۆ هێرشەکان دادەنێن، دان بەوە دانانێت کە ئەوان ئێستا بەرەو ئاراستەى باشوورى دیمەشق بى ئاراستەى سنوورەکان هەنگاو نانێن، بەڵام چالاکن و پیلان دادەنێن.
بە وردبوونەوە لە هەڵسوکەوتى جۆلانى و دەسەڵاتى نوێ لە دیمەشق، روون نییە دەرفەت بۆ ئەو رێکخراوە هەیە بۆ کارکردن وەک ئیسرائیلییەکان بانگەشەى بۆ دەکەن، هەموو ئەوانەى روودەدەن رێکارى کاتین تاوەکوو رێککەوتنى گەورە لەگەڵ ئەمەریکیەکان دەکرێت، ئەوکات دۆخى فەڵەستینییەکان بە فەرمى و لەرووى نەتەوەییەوە لە یەکێک بەندەکان دادەنێت، تەنیا لە حاڵەتێک نەبێت، کە ئەگەر ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لە شڵەژاوى، ئەوکات ئەنجامەکانى چاوەڕوانى هێرشى وشکانى سەربازیى ئیسرائیلى  بەڕوونى لەژێر ناونیشانى دوورخستنەوەى فەڵەستییەکان لەسەر سنوور لێ دەکەوێتەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى کاردیل

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین