گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئامادەن چەك دانێنن
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیی و بەرپرسانی بەغدا گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئامادەن چەند دانێن خۆیان لە ئاڵۆزییە مەترسیدارەكان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بپارێزن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، سەركردە سەربازییەكان و بەرپرسانی عێراق رایگەیاندووە، چەندین گرووپ كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن ئامادەن چەك دانێنن.
ئەو هەنگاوە بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانە، كە دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمەریكی بە نهێنی هۆشدارییان دایە حكومەتی عێراق، كە ئەگەر ئەو گرووپانە خۆیان هەڵنەوەشێنەوە، ئەمەریكا هێرشی ئاسمانیان دەكاتە سەر.
عزەت شابەندەر، كەسایەتی سیاسیی شیعە نزیك لە هاوپەیمانی دەسەڵاتداری عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی گرووپە چەكدارەكان كۆبوونەتەوە، گرووپەكان خواستی خۆیان بۆ پابەندی بە داواكانی ئەمەریكا بۆ دەستبەرداربوونی چەكەكانیان نیشان داوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، گرووپەكان سەرپێچی ناكەن و سوورنین لەسەر بەردەوامییان بەو جۆرەی ئێستا، ئەوەش بە تەواوی دەزانن كە ئەوان لە لایەن ئەمەریكاوە بە ئامانج گیراون.
یەكێك لە سەركردەكانی كەتائیبی حزبوڵڵا رایگەیاندووە، گرووپە شیعەكان زۆر بەهێزن، ترەمپ ئامادەی گواستنەوەی جەنگە لەگەڵمان بۆ ئاستی توندتر، ئێمە ئەوە دەزانین و دەمانەوێت خۆمان لەو سیناریۆ خراپە بپارێزن.
ئەو سەركردە دەشڵێت، هاوپەیمانی سەرەكی ئەو گرووپانە سوپای پاسدارانی ئێرانە، پێشی راگەیاندوون بۆ پارێزگاری لە راكێشان بۆ ناو ئەو ململانێ وێرانكەری ئەمەریكا و ئیسرائیل چ بڕیارێك بە باش دەزانن ئەو بڕیارەبدەن.
دووبەرپرسی ئەمنی عێراقی رایانگەیاندووە، سوودانی فشاری خستۆتە سەر گرووپەكان تاوەكوو هەموو گرووپەكانی بەرەی مقاوەمە كە لایەنگریان بۆ سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس هەیە راگەیاندووە، دەستبەرداری چەكەكەیان بن.
بەگوێرەی بەرپرسانی عێراق و سەركردە سەربازییەكان هەندێك لە گرووپەكان بارەگا سەرەكییەكانیان چۆڵكردووە و بوونیان لە شارە گەورەكانی وەك موسڵ و ئەنبار كەمكردۆتەوە، ئەوەش لە ترسی هێرشی ئاسمانی ئەمەریكایە بۆ سەریان.
لە هەمان كاتدا ژمارەیەك لەسەركردەی ئەو گرووپانە لەو ماوەیە رێكاری ئەمنیان بەهێزكردووە، گۆڕانكارییان لە تەلەفۆن و ئۆتۆمبێل و شوێنی مانەوەیان كردووە.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندبوو، بەردەوامن لە هاندانی بەغدا بۆ رێگری لە گرووپە چەكدارەكان، پێویستیشە ئەو هێزانە وەڵامی خواستی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بدەنەوە، نەك ئێران.
بەپرسێكی ئەمەریكیش هۆشداری دەدات كە هەندێك حاڵەت لە رابردوو هەبوو گرووپە چەكدارەكان بەهۆی فشاری ئەمەریكا هێرشەكانیان وەستاند، روونیشی كردەوە گومان دەكات و پێی وایە داماڵینی چەك ماوەیەكی درێژبخایەنێت.
لەبەرانبەردا سوپای پاسداران و وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتی دەكەنەوە هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو داوایتنەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بدەن.
شابەندەر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە حكومەتی عێراق رێككەوتنی لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان واژۆ نەكردووە، میكانزمی داماڵینی چەك لەژێر گفتوگۆدایە، هەروەك گفتوگۆ لەسەر چەند بژاردەیەكی دیكە دەكەن، كە ئەو گرووپە بۆ پارتی سیاسی بگۆڕێن و هێزەكانیان لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی عێراق یەكبخرێن، ئەوەش لە كاتێدایە تاوەكوو ئێستا چارەنووسی هەر پڕۆسەی چەك داماڵین مایەی دڵنیایبی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەكەمجارە بەهۆی فشارەكانی رۆژئاوا گرووپەكان ئامادەن چەك دانێن.
ئەو گۆڕانكارییە لە كاتێكی سەخت دایە بۆ بەرەی مقاوەی ناوچەیی سەربە ئێران، كە بە درێژایی رابردوو تێچووكی زۆری هەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل و هەژموونی ئەمەریكا، بەڵام هێرشی حەماس لە حەوتی ئۆكتۆبەر و راكێشانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ناو ئەو ململانێیە بۆتە هۆی لاوازی ئەو بەرەیە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئادار بیت هیجیس، وەزیری بەرگری ئەمەریكا بە سوودانی راگەیاند، رێگە لە گرووپە چەكدارەكان بگرێت هێرشی تۆڵەكردنەوە نەكەنە سەر ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمەریكا.
لەماوەی رابردوو گرووپە چەكدارەكان چەندین هێرشیان كردە سەر بنكە سەربازییەكان
لەدوای هێرشەكانی حەماس گرووپە چەكدارەكان دەیان هێرشیان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك كردە سەر ئیسرائیل، لە نزیك ئوردن لە سنووری سووریا سێ سەربازیی ئەمەریكیان كوشت.
ئیراهیم سومەیدعی، راوێژكاری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمەریكا ماوەیەكی زۆرە فشار دەكاتە سەر سەركردە عێراقییەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە شیعەكان، بەڵام واشنتن ئەمجارە هیچ رەتكردنەوەیەك قبووڵ ناكات، ئەگەر بەخواستی خۆمان پابەند نەبین، لەدەرەوە و بەهێز بەسەرمان دەسەپێنێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment