لێكەوتەكانی ململانێی نێوان ئیسرائیل و توركیا لەسەر سووریای نوێ
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
پەیمانگەی واشنتن لە دانیشتنێكی تایبیەتدا لێكەوتەكانی ململانێی توركیا و ئیسرائیل لەناو خاكی سووریا تاوتوێ دەكات، باس لە كاریگەرییەكانی ئەمەریكاش دەكات لەسەر ئەو ململانێیە، لە بەشی یەكەم ماریا جیبیلی، تیشك دەخاتە سەر خواستی ئەحمەد شەرع و هەڵوێستی ئەمەریكا بەرانبەر ململانێكانی ئەنقەرە و تەلئەبیب.
لە بەشى یەکەم، ماریا جیبیلی، بەڕێوبەری نووسینگەی رۆیتەرز لە لوبنان و سووریا ئوردن تیشک دەخاتە سەر ئەو پرسانە.
ئاڵۆزییەكانی هەڵوێستی ئیسرائیل و توركیا و و ئامانجەكانیان لە سووریا زیادی كرد، توركیا خواستی سووریایەكی جێگر و یەكپارچەی هەیە، تەركیز لەسەر سەركەوتنی پڕۆژەی نوێی سیاسی دەكات، كە لە سایەی هەیئەی تەحریری شام لەگەشەكردن دایە، لە هەمانكاتدا هەوڵ دەدات پەیوەندی سیاسی و ئابووری ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق قووڵ بکاتەوە، لە لایەكی دیكەشەوە ئیسرائیل بەردەوامە لە قووڵبوونەوەی سەربازیی لەسەر سنوورەكانى سووریا، کە بە راشكاوانە رایانگەیاندووە، هەوڵی دروستكردنی ناوچەیەكی داماڵدراو لە چەك دەدەن لە ناو خاکى سووریا.
ئەحمەد شەرع هەوڵی دا پەیامێك بگەیێنێتە ئیسرائیل كە ناوەڕۆكەكەی ئەوەیە، سووریا نابێتە هەڕەشەیەكی ئەمنی بۆ سەر ئیسرائیل، داواشی لە هاوپەیمانەكانی دیمەشق كرد، ئەو نامەیە بگەیێنێت دەسەڵاتدارانى تەلئەبیب، هەروەك هەوڵیشدا سوود لەو یاسا نێودەوڵەتییەی رێككەوتنی هەڵوەشاندنەوەی ئاڵۆزییەكان لە (1974) وەبگرێت، داواشی لە قەتەر كرد لەسەر ئەو پرسە نێوەندگیری بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل لە هێرشەكان قووڵبوونەوەی بەردەوام بوو، ئەوەش ترس و تووڕەیی لەلای گەلی سووریا درووست كردبوو، كە پێیان وایە كردە سەربازییەكانی ئیسرائیل بێ پاساون، لای خۆشییەوە ئیسرائیل سوورە لەسەر جووڵە سەربازییەكانی، ئاماژە بەوەش دەكات، لە سایەی رووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر بۆ درووستكردنی ناوچەیەك كە تێیدا پارێزگاری لە سنوورەكانی بكات پێویستی بەو چالاكیانە هەیە، بەڵام سوورییەكان بایەخی سەرەكیان بە پارێزگاری یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەیانە.
لە واقیعدا ئەحمەد شەرع رووبەڕووی چەندین ئاڵەنگەری دەبێتەوە، كە پێویستە لەسەری پێش سەقامگیری سووریا مامەڵەیان لەگەڵ بكات، بوونی سەربازیی بەردەوامی ئیسرائیل یەكێكە لەو بابەتانەی ئەو پرسانەی هەستیارتر كردووە، لە لایەكی دیكەوە ئەحمەد شەرع هەوڵی بەهێزكردنی دەسەڵاتەكەی بۆ سەر هەموو لایەنە كاراكانی وڵاتەكەی دەدات، بەڵام لەوەشدا دەركەوت كە رێگری هەیە لە سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو گرووپە چەكدارەكان، ئەوەش لە رێگەی دەركەوتنی هێرشەكان بوو بۆ سەر عەلەوییەكان لە ناوچەی كەناراوەكان.
ئەحمەد شەرع دركی بە مەترسییەكانی پەیوەست بە پلانەكەی كردووە، سەرەڕای سەقامگیری دانوستاندنەكان، بەڵام هەوڵەكانی پێشووی بۆ دامەزراندنی جووڵانەوەیەكی یەكگرتووی نیشتمانی بۆ جێگرتنەوەی دەسەڵاتی ئەسەد شكستی هێنا.
بەو جۆرە زۆرێك لە سوورییەكان پێیانوایە، پێویستە ئەوانەی دیكەش بەشداریان لە پڕۆسەی سەقامگیری سووریا پێ بكرێت، جەختیش لەسەر پێویستی پاڵپشتی كەنداو بە یەكگرتوویی دەكەنەوە، لە دیدی ئەوانەوە ناكرێت بونیادنانەوەی سووریا بخرێتە ئەستۆی یەك وڵات، جا توركیا بێت یا قەتەر یا هەر وڵاتێكی دیكە، بۆ ئەوەی بە تەنیا ئاڵەنگەرییەكانی قۆناغی دوای بەشار ئەسەد هەڵبگرێت، لەبری ئەوە دەكرێت رۆڵەكان لەنێوان وڵاتەكان دابەش بكرێت، هەریەك لەوانە رۆڵی ئەمنی و ئابووری جیاوازی هەبێت.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان رووسیا و سووریا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆی بینی بوو، ئێستاش وادیارە مۆسكۆ بەردەوامە لەسەر پارێزگاری لە بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا، هەرچەندە سرووشتی پەیوەندییەكە ئاڵۆزی پێوە دیارە.
لە بەرانبەردا هەڵسەنگاندنی سیاسی ئەمەریكا بەرانبەر سووریا ئاڵۆزی زیاتری پێوەدیارە، ترامپ ئامادەیی ئیدارەكەی نیشاندا بۆ نێوەندگیری نێوان توركیا و ئیسرائیل، ئەوەش ئەو هەستەی لەلای سووریایەك بەجێهێشت كە واشنتن لە داهاتوو رۆڵی گەورەتر لە وڵاتەكەیان دەبینێت.
بەڵام هەڵوێستەكان تاوەكوو ئێستا لە واشنتن دابەشن لەنێوان ئەوەی ئەحمەد شەرع سەلەفییەكی جیهادییە، پێویستە زۆر بە هەستیاری مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، لەنێوان كەسانێكیش كە پێیوایە هاوبەشێكە ئەگەر هەیە لە داهاتوو سەقامگیری ناوچەیی بەهێز بكات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لیستێكی بڵاوكردەوە كە پێویستە دیمەشق پێوەی پابەند بێت، پێش ئەوەی واشنتن ئەو سزایانەی كە لەسەردەمی ئەسەدەوە بەسەری سەپێندراوە هەڵیبگرێت، ئەو سزایانەی ئەمەریكاش تا هەڵگرتنیان بەربەستی گەورەن لەبەردەم بونیادنانەوەی ئابووری سووریا.
سەرچاوە: پەیمانگەى واشنتن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment