بەرپرسانی ئیسرائیل ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیان لەگەڵ توركیا ئاشكرا دەكەن
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (17/نیسان/ 2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووە، بەپرسانی ئیسرائیلی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە گرنگە میكانزمی رێگری لە ململانێی نیوان توركیا و ئیسرائیل بۆ بەریەكەوتنی راستەوخۆی هەردوو وڵات لە سووریا بەهێز بكرێت.
بەرپرسانی ئیسرائیلی ئاماژەیان بەوەش كردووە، سەرەڕای گوتارە توندەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هۆشداری لە بەردەوامی هێرشی سەربازیی لەناوخاكی سووری، بەڵام بەرپرسانی توركیا پەیامێكیان لە ژوووە تاریكەكان داوە بە بەرپرسانی تەلئەبیب كە نایانەوێت لەگەڵ ئیسرائیل رووبەڕووببنەوە.
رۆژنامەی مەعاریف جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئامانج لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو لەنێوان نوێنەرانی ئەنقەرە و تەلئەبیب لە ئازەربایجان رێگری بوو لە ئاڵۆزتربوونی قەیرانی ئێستای هەردوو وڵات، لەو كۆبوونەوە بە بەرپرسانی توركیایان راگەیاندووە، بڵاوەپێكردنی هێزی بیانی هێڵی سوورە، بەتایبەتیش درووستكردنی بنكەی سەربازیی لە تەدمور لەناوخاكی سووریا، بە نەهێشتنی متمانە دادەندرێت.
سەرچاوەیەكی ئیسرائیلیش ئاشكرای كردووە، لە گفتوگۆكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب كە لە باكۆ بەڕێوەچوو هەردوولا رێككەوتن لەسەر میكانزمی هەمیشەیی بۆ رێگری لە بەریەكەوتنی سەربازیی لە سووریا، بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان كۆبوونەوەی هاوشێوە بەردەوام دەبێت، بەڵام تاوەكوو ئێستا كات و شوێنی كۆبوونەوەی داهاتوو دیاری نەكراوە.
ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوەش دەكات، سەرەڕای دوژمنایەتی توندی توركیا لەدوای حەوتی ئۆكتۆبەر بۆ ئیسرائیل بەڵام توركیا تاوەكوو ئێستا یاریكەرێكی عەقڵانییە، ئێمە لە دۆخی جەنگ نین لەگەڵ توركیا، درووست ئەوەیە پێناسەكە بەو جۆرە بێت، توركیا و ئیسرائیل دوو یاریكەری ركابەرن.
سەرچاوە ئیسرائیلیەكە ئاماژە بەوەش دەكات، تاوەكوو ئەمرۆ ئیسرائیل ئامادەی درووستكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ توركیا بەڵام بەگوێرەی هەموو هەڵسەنگاندنەكان لە داهاتووێكی نزیك دۆخەكە بەو ئاراستەیە ناڕوات، بۆیە گرنگە میكانزمی رێگری لە ململانێی نێوانیان بەهێز بكرێت.
هەفتەی رابردوو بە نێوەندگیری ئازەربایجان بۆ رێگری بەریەكەوتنی سەربازیی لەسەر خاكی سووریا بەرپرسانی توركیا و ئیسرائیل لە باكۆ كۆبوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment