ڕۆژنامەنوسێکی تورکیا: پەکەکە کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەی لە سلێمانی دەبەستێت تورکیە

نوچە نێت

دواى بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەرى دەستگیرکراوى پارتى کرێکاران بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕیکخراوەکە چاوەکان لەسەر قەندیلە، باریش یارکەداش ڕۆژنامەنوسێکی تورکیا ئاشکرای دەکات و ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت پەکەکە لە چوارـی ئایار لە سلێمانی کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەی ببەستێت."

ئەمڕۆ هەینی (18/نیسان/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، لەگەڵ بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی کارەکانی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" بەردەوامە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە پێنجى شوبات لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵییەوە ڕایگەیاند، دەبێت ڕێکخراوی پەکەکە چەک دابنێن و لە ڕێگەی بەستنی کۆنگرەوە ڕێکخراوەکە  بە تەواوی هەڵبوەشێننەوە. 
لەدواى ئەو بانگەوازە، چاوەکان هەمووی لە سەر قەندیلە کەی پابەندی بانگەوازەکەدەبن و لە کوێ کۆنگرە دەبەستن. 
یارکەداش ڕۆژنامەنوسێکی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی لە بارەی بەستنی کۆنگرەی پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە دەڵێت، "چاوەروان دەکرێت پەکەکە لە (4)ـی ئایار لە سلێمانی کۆنگرە ببەستێت، بەرپرسانی پەکەکە بڕیارە لە سلیمانی کۆببنەوە و دەیانەوێت ئەم بابەتە لەوێ کۆتایی پێبهێنن. سەبارەت بەو بابەتەش نامەکەی ئۆجەلان زۆر ڕوون و ئاشکرایە."
لەبارەی هەڵوێستەکانی پارتی جەهەپەش ئەو ڕۆژنامەنوسە دەڵێت، "پێویستە جەهەپە خۆی یەکلایی بکاتە و بەشداربێت لە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر و هەروەها هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت بەرامبەر بە پێشهاتەکانی بەستنی کۆنگری پەکەکە لە مانگی ئایار."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین