دژ بە توركیا یۆنان و ئیسرائیل فشار دەخنە سەر ئەمەریكا
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2025/12/20) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، ئێمە هیچ كێشەیەك لە فڕۆكەی ئێف 16 نابینین، بەلام كاری لە پێشینەمان فڕۆكەی ئێف 35، ئاگاداری ئەوەشین ئیسرائیل و یۆنان فشاریان خستۆتە سەر واشنتن بۆ ئەوەی فڕۆەكەكان رادەستی توركیا نەكات.
یەشار گولەر روونیشی كردەوە، ئەنقەرە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی سەر توركیا بەگوێرەی یاسای كاستای ئەمەریكا، كە لەبەرانبەر كڕینی سیستەمی مووشەكی بەرگری ئێس 400ی رووسی بەسەر واشنتن سەپاندوویەتی.
وەزیری بەرگری دەشڵێت، تیمێكی تایبەمەتمان بۆ ئەو دۆسیە هەیە، هەركات چارەسەر بوو وردەكارییەكانی باس دەكەین، بڕواشمان وایە توركیا و ئەمەریكا توانای چارەسەركردنی هاوبەشیان بۆ ئەو پرسانە هەیە.
سەبارەت بە نزیكبوونەوەی ئیسرائیل و یۆنان و قوبرسی باشووریش یەشار گولەر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، نزیكبوونەوەی ئەو سێ وڵاتە هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ئێمە درووست ناكات، ئێمە رێككەوتن لەگەڵ چەندین وڵات واژۆ دەكەین، بەڵام پێویستە ئەو رێككەوتنەمان لە دژی هیچ وڵاتێكی دیاریكراو نەبێت.
لە ساڵی 2017 توركیا گرێبەستی رێككەوتنی كڕینی سیستەمی مووشەكی بەرگری ئێس 400 لەگەڵ رووسیا واژۆكرد، لە (2019) بەشی یەكەمی وەرگرت، بەهۆیەوە ئەمەریكا توركیای لە پڕۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35 دوورخستەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment