ترەمپ: دەمەوێت ببم بە پاپای ڤاتیكان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە وەڵامی رۆژنامەنووسان دەڵێت، دەمەوێت ببم بە پاپای ڤاتیكان و ئەوەش بژاردەی یەكەممە.

ئەمرۆ چوارشەممە (30/ نیسان/ 2025) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەوە، كاتێك رۆژنامەنووسان پرسیاریان لە ترەمپ كرد، حەزدەكەی كێ ببێتە پاپای كڵسای كاسۆلیكی لەدهاتوو، لە وەڵامدا بە گاڵتەوە دەڵێت، من حەزدەكەم ببم بە پاپا، ئەوەش بژاردەی یەكەممە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هیچ كەسێكی دیاریكراوم لانییە، پاشان گوتی، پێویستە ئەوە بڵێم كاریدنالێكمان هەیە لە شوێنێك پێی دەڵێن، نیویۆرك، ئەوە زۆرباشە، بۆیە سەیر دەكەین بزانین چی روودەدات

سكای نیوز ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، كە ئەو كاریدناڵە ناوی تیمۆسی دۆلانە، سەرۆكی قەشەكانی نیویۆركە، لەنێوان ئەو لیستەدا نییە بۆ ئەو پۆستە، بەڵكوو جۆزێف تۆیین، سەرۆكی قشەكانی نیواركی لە ویلایەتی نیوجیرسی تێدایە.

پێشتر لە مێژووی پاپاكانی ڤاتیكان تاوەكوو ئێستا  هیچ ئەمەریكیەك ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پاپای داهاتووش تاوەكوو ئێستا هیچ كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیار نییە.

ماوەیەكی زۆربوو لە رابردوو پاپا فرانسیس و دۆناڵد ترەمپ رەخنەی توندیان ئاراستەی یەكتر دەكرد، بەهۆی ئەوەی پاپا هانی هاوسۆزی لەگەڵ پەنابەران دەدات، لە بەرانبەردا ترەمپ چەندین جا هەوڵی دەدا پەنابەران رەوانە بكاتەوە وڵاتەكانیان، ئەوەش وای كردبوو رەخنە لە یەكتری بگرن.

بڕیارە لەو نزیكانە بە بەشداری (135) كارینالی كاسۆلیكی بۆ هەڵبژاردنی پاپای داهاتوو بە نهێنی كۆبووببنەوە، كاردیناڵێك بۆ پۆستی پاپای هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین