رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: توركیا لە ریزبەندی (159)هەمین وڵات دایە لە بواری ئازادی رۆژنامەوانی هەواڵ

نوچەنێت:

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەوانی لە وڵاتانی جیهان دەڵێت، توركیا لە كۆی (180) وڵات لە ریزبەندی (159)هەمین وڵاتە، كە لەدوای پاكستانەیە، هەریەك لە عێراق و ڤێنزوێلا لەپێش توركیان.

ئەمرۆ شەممە (سێی ئایار/2025) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی راپۆرتی پەیمانێرانی بێسنوور توركیا لە پلەی (159)هەمین وڵاتە، راپۆرتەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە توركیا بەخێرایی بەرەو بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكان دەچێت، فرەیی لە راگەیاندن بۆتە مایەی گومان، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو میكانزمێك دەگیرێتەبەر بۆ بێدەنگكردنی رەخنەگرتن لەو دۆخە.

لە راپۆرتەكە هاتووە نزیكەی لە (9%)ی دەزگا راگەیاندنە نیشتیمانییەكان لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتن، هەروەك ئەندام و بەرپرسانی پارتی نەتەوەیی تورك، كە هاوپەیمانی پارتی دادوگەشەپێدانە هەڕەشە لەو رۆژنامەنووسانە دەكەن كە تیش دەخنە سەر پرسە هەستیارەكان.

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور توركیای بەراودكردووە بە وڵاتانی دراوسێی، بە نموونە یۆنان لە پلەی (89)یە قوبرسی باشوور لە پلەی (77) جۆرجیا لە پلەی (114) ئەرمینیا لە پلەی (34)، بولگاریا لە پلەی (70)یە، لەسەر ئاستی جیهانیش پاكستان لە پلەی (158) سوودان لە پلەی (156) عێراق لە پلەی (155)، لەدوای توركیا ڤێنزوێلا لە پلەی (160) كەمبۆدیا لە پلەی (161) سعوودیە لە پلەی (162) فەڵەستین لە پلەی (163)یە.

ساڵی رابردوو توركیا یەكێك بەو ناوەندەی پاشەی كشەی تۆماركردووە، پلەكەی گەیشتۆتە (189) بەگوێرەی راپۆرتەكە تەنیا (21) وڵات ماوە كە دۆخی ئازادی رۆژنامەگەری لە توركیا خراپتر بێت.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ئازادی رۆژنامەگەری بەشێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كردووە، چەند جارێك یەكێتی ئەوروپا توركیای لە پێشێلكارییەكان ئاگاداركردۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین