ئەرمینیا بڕیارێكی ئیسرائیل دژ بە توركیا رەت دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، پێویست ناكات وەڵامی دانپێدانانی ئیسرائیل بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان بدەینەوە، بەكارهێنانی ئەو پرسە لە بەرژەوەندی یەریڤان نیە.

رۆژی دووشەممە (2026/6/29) ماڵەپەڕی (ئەرمنیپرێس) بڵاوی كردەوە، نیكۆڵ باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، پێویست ناكات وەڵامی دانپێدانی ئیسرائیل بە كومەڵكوژی ئەرمەنەكان بدەینەوە، چونكە پێمان بەكارهێنانی ئەم پرسە وەك چەكێك لە بەرژەوەندی ئەرمینیادا نییە. 

رۆژی (28) ئەم مانگە حكومەتی ئیسرائیل بەكۆی دەنگ پڕۆژەبڕیارەكەی گیدۆن ساعیر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی پەسەند كرد، كە بە فەرمی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساندبوو. 

پێشتریش بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە كردبۆوە، كە پشتگیری ئەو پڕۆژەیە دەكات.

پرسی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لە (1915) لەسەر دەستی عوسمانییەكان، بەشێوەی جیاواز وەك كارتی فشار دژ بە توركیا بەكاردێت، پێشتریش دانپێدان بەو پرسە ناكۆكی دیپلۆماسی لەنێوان چەند وڵاتێك لەگەڵ توركیا درووست كردووە، دیارترین داپێدانانەكەی جۆ بایدن، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بوو. 

لەدوای هاتنە سەردەسەڵاتی نیكۆڵ باشینیان لە (2018) وەرگرتنی هەرێمی كەرەباغ، لە لایەن ئازەربایجانەوە، پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەرمینیا چۆتە قۆناغێكی، لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەمجارەش بەرپرسانی خواستی دەرچوونیان هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین