ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا پێدانی فڕۆكەی ئێف (16) بە ئۆکرانیا پەسەند دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (سێی ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) ڕاپۆرتێكی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، دوای ئەوەی ئەمەریکا و ئۆکراینا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە تێیدا کیێڤ ڕێگە بە واشنتۆن دەدات دەستی بگات بە سەرچاوە سروشتییەکانی وڵاتەکەی لە بەرامبەردا داهاتوو هاوكاریی سەربازیی زیاتر بەدەست بهێنێت.
لە مانگی ئابی (2023) لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە پێدانی فڕۆکەی شەڕكەری ( F-16) بۆ ئۆکراینا پەسەند کرا، بەڵام یەکەم کاروانی فڕۆکەکان تاوەکو ساڵێک دواتر نەگەیشتنە ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا بەرپرسانی ئۆکراینا دواكەوتنی پرۆسەی ڕاست نەكردنەی فڕۆكەكانیان بە کودەتایەکی گەورە ناوبرد.
دواتریش هێزی ئاسمانی ئۆکراینا دانی بەوەدا نا، کە فڕۆکەکانی ئێف (16) کە کیێڤ بەڕێوەی دەبەن و گەیشتووە بەدەستیان ناتوانن کێبڕکێ لەگەڵ فڕۆکە نوێیەکانی ڕووسیا بکەن، ئەمەیش سوپای ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی قەیرانێكی نوێ كردۆتەوە.
لە لایەکی ترەوە، ئاژانسی هاوکاری ئاسایشیی بەرگریی پنتاگۆن ڕۆژی هەینی (2-5-2025) لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشكرای كرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا واژۆی لەسەر ناردنی پاکێجی هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکراینا کردووە کە پێكهاتووە لە مەشق پێكردن و ڕاهێنان، پارچەی یەدەگ و گۆڕانکاریی فڕۆکە و یارمەتی لۆجیستی و پاڵپشتی بۆ فڕۆکەی ئێف (16).
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بەڵێنی زیاتر لە (80) فڕۆکەی ئێف (16) بە ئۆکراینا دراوە، کە پێشبینی دەکرێت زۆربەیان لە بەلجیکا و هۆڵەنداوە بێت، لە کاتێکدا ئەمەریکا هەرگیز پابەند نەبووە بە دابینکردنی ئەو فڕۆکانە.
هەرچەندە ژمارەی تەواوی فڕۆکەکان نەزانراوە، بەڵام مۆسکۆ مانگی ڕابردوو پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەیەکی ئێف (16)ـی لە ئۆكراینا خستووەتە خوارەوە، هاوكات ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، فڕۆکەوانی فڕۆکەکە لە ئەرکێکی جەنگی گیانی لەدەستداوە.
جێگەی ئاماژە پێدانە، لە (2024) ئۆکراینا هەواڵی لەدەستدانی فڕۆکەیەکی دیکەی ئێف (16)ی ڕاگەیاند و گوتی، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئاسمانی ڕووسیادا کەوتووەتە خوارەوە.
لەلایەكی دیكەوە مۆسکۆ بەردەوامە لە سەرکۆنە کردنی ناردنی چەکی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکراینا، چەندین جاریش هۆشداری داوە، كە کە ناردنی چەكی زیاتر بۆ سوپای ئۆكراینا درێژە بە جەنگەکە دەدەن، بەبێ ئەوەی ئەنجامەکە بگۆڕێت، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیاش دەڵێت، فڕۆکەی ئێف (16)ـی ئۆکراینا وەک کەلوپەلی دیکەی ڕۆژئاوا دەسوتێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment