ئەردۆغان ترەمپ بۆ تورکیا بانگهێشت دەکات تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا و دوواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و کەمکردنەوەی سزاکانی سەر سووریا و دۆخی غەززەیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجی ئایار/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی بە سەرۆکی ئەمەریکا کرد، هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییەکای تورکیا و ئەمەریکا و دوواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانیان کرد.

ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا بە ترەمپی ڕاگەیاندووە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بۆ بەرەوپێشوەبردنی هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا لە زۆر بواردا و بەتایبەت لە پیشەسازیی بەرگریدا.

هەروەها ئەردۆغان ستایشی ڕۆڵی ترەمپی کردووە بۆ ئامادەبوونی ئەمەریکا لە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران و هەوڵەکانی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەیان باسیان لە گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە کردووە و ئامادەبوونی تورکیاى بۆ هەر هەنگاوێک کە ببێتە دەستەبەرکردنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی.

سەرۆکی تورکیا لەبارەی دۆخی سووریا بە سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاندووە، کە تورکیا هەوڵدەدات یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزێت و پەیوەستى کردۆتەوە بە سەقامگیری و ئاشتی بۆ ناوچەکە و جیهان، هەروەها راشیگەیاندووە کە پێویستە ئەمەریکا سزاکانی سور سووریا کەم بکاتەوە و بەم هەوڵەیان بەشدار دەبێت لە پرۆسەی چارەسەری کێشەکانی سووریا.

سەرۆکایەتى تورکیا بڵاوى کردۆتەوە، کە لە پەیوەندیەکەدا ئەردۆغان ترەمپی بانگهێشتی تورکیا کردووە و بۆئەوەی بەیەکەوە کۆببنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین