سەرۆکى رووسیا و سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

فەرمانگەى رۆژنامەوانى لە کۆشکى کرملین رایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ بنیامین ناتەنیا، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل گفتوگۆیان لەسەر دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى ئایار/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردووە، پۆتین بە بۆنەى هەشتا ساڵەى سەرکەوتن بەسەر نازیدا پەیوەندى بە سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلەوە کردووە و پیرۆزبایى ئەو سەرکەوتنەى لێکردووە.

لە بەشێکى دیکەى پەیوەندییەکە گفتوگۆیان لەسەر دۆخى ئێستا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و پرسەکانى ئێستا لە پەیوەندى هەردوو وڵات کردووە، هەر لەو گفتوگۆیەدا هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە رووسیا و ئیسرائیل بەرگرى لەو راستیانە دەکەن کە پەیوەستە بە رووداوەکانى جەنگى دووەمى جیهان.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە سەرۆکى رووسیا هیواى تەندروستى و لەشساخانى بۆ کەسانە خواستووە کە بەشداریان لە سوپاى سوور و گەلى سۆڤیەتى لە تێکشکاندنى نازیەت کردووە و ئێستا لە ئیسرائیل دەژین.

لەو گفتوگۆیەدا هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر یادکردنەوەى پاڵەوانانى جەنگ کردۆتەوە و لە رووسیاش وەک ئیسرائیل رێزیان لێ دەگیرێت و نۆى ئایار دەکرێتە پشووى فەرمى.

بەگوێرەى راگەیاندنەکانى ئیسرائیل دواین پەیوەندى نێوان هەردوو سەرۆک لە مانگى کانوونى یەکەمى (2023) بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین