توركیا نیگەرانە لە هێرشەكانی هیندستان بۆ سەر پاكستان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەوەی تورکیا بڵاوی كردەوە، هاکان فیدان لە پەیوەندیەکدا سەبارەت دواین پێشهاتەکانی هێرشەکەی دوێنێ شەو لەگەڵ هاوتا پاکستانەکەی و جێگری سەرۆک وەزیران گفتوگۆیان كردووە و نیگەرانی خۆی پێیان ڕایگەیاندووە.
هێرشەکەی شەوی رابردووی هیندستان بۆسەر پاکستان لە قەزاکانی کۆتلی، موزەفەراباد و باغ لە ناوچەی ئازاد جامو و کشمیر و ناحییەکانی بەهاوالپور و موریدکێ لە ناوچەی بەنجاب ئەنجامدراوە.
لیوا ئەحمەد شەریف چاودری بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی سوپای پاکستان هەڕەشە دەکات و دەڵێت، کات و شوێنی گونجاوی خۆی دیاری دەکەین و ئەم هێرشە مووشەکییە بۆسەر وڵاتەکەمان بێ وەڵام نابێ.
جێگەی ئاماژە پێدانە، درەنگانی شەوی رابردوو هیندستان بە مووشەک هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی پاکستان، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و (35) کەسی دیکەش بریندار بوونە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment