توركیا و ئیسرائیل بۆ جاری دووەم لە ئازەربایجان كۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت:

دەستەی هەواڵی ئیسرائیلی بڵاوی كردەووە، بۆ جاری دووەم توركیا و ئیسرائیل لەسەر ئاستی باڵا لە ئازەربایجان كۆدەبنەوە، ئیسرائیل دوو مەرج دەدات بە توركیا.

ئەمرۆ پێنجشەممە (هەشتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (كاردیل) بڵاوی كردەوە، ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیل بڵاوی كردۆتەوە، ئەمرۆ جارێكی دیكە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و توركیا لە باكۆ دەبنەوە، كۆبوونەوەكە پەیوەستە بە دۆسیەی سووریا و رۆڵی توركیا لەو وڵاتە.

ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە لەو گفتوگۆیانە ئیسرائیل دوو داواكاری سەرەكی لە ئەنقەرە هەیە، یەكەم توركیا گرەنتی ئەوە بدات، هەبوونی هیچ هێزێكی سەربازیی لە نزیك سنوورەكانی سووریا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی

دووەم: توركیا رێگە نادات چەكی ستراتیژی لە سووریا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل درووست بكات.

ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل لەدوای ئەوە هات، كە دۆناڵد ترەمپ لەبەرانبەر ناتەنیاهۆ ستایشی ئەردۆغانی كرد و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەو پاڵپشتییە بە بەهێزبوونی هەژموونی توركیا لە سووریا و هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ توركیا دەزانێت، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاسایشی حۆی لە سووریا بكات.

لە سەرەتای مانگی رابردوو گەڕی یەكەمی گفتوگۆكانی نێوان تەلئەبیب و ئەنقەرە لەسەر دۆخی سووریا لە ئازەربایجان بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین