سری سورەییا ئۆندەر پێش مردنی هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، هەندێک لە میدیاکانی تورکیا باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی سری سورەییا ئۆندەر بەر لە مردنی دەکەن. سەبارەت بەو هەواڵە دەم پارتی لە ڕاگێندراوێکدا دەڵێت، "بە پێویستمان زانی هەواڵەکە پشتراست بکەینەوە کە لە دووی نیسانی ئەم ساڵ یەکێک لە کارمەندەکانی ئۆندەر هەستی بە دەنگێکی نامۆ لە نێو تایەی ئۆتۆمبێلی ئۆندەر کردووە کە خۆی شوفێری دەکات لەدوای بردنی بۆ خزمەتگوزار دەرکەوت کە پارچە ئاسنێکی تیژ لە تایەی دراوە بۆ ئەوەی بتەقێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئۆندەر لەدوای ئەم رووداوە دەستەی گشتی پارتەکەمانی لێ ئاگادار کردەوە و بۆ ئەوەی لێکۆلینەوەی تەواوی بۆ بکرێ، هەروەها بە بەڵگەش لایەنی دەسەڵاتمان لێ ئاگادار کردۆتەوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بەم پرسە خودی ئۆندەریش بەدواداچوونی بۆ کرد بەڵام بەهۆی هەستیای بابەتە لەم کاتەدا نەیویست بەڕایگشتی ڕابگەیێندرێت. بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار هیچ جۆرە ئەنجامێکمان بەدەست نەگەیشتووە و لێکۆلینەوە بەردەوامە لە ڕووداوە.
جێگەی ئاماژە پێدانە، سری سورەییا ئۆندەر لە (15)ـی نیسان لەمالەکەی خۆی بەبێهۆشی بەپەلە گەیێندرایە نەخۆشخانە، لەدوای چەند نەشتەرگەرییەک مانەوەی لە چاودێری چڕ لە (28)ـی نیسان بەهۆی لەکارکەوتنی چەند ئەندامێکی لەشی گیانی لەدەستدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment