سەركەوتنی لیبڕاڵەكان لە هەڵبژاردنى کەنەدا جووەكان توڕە دەكات
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دوای سەركەوتنی پارتی لیبراڵی لە هەڵبژاردنەكانی كەنەدا و سەركەوتنی مارك كارنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، لەبەر ئەوەی لیبڕالەكان كاریگەریان دەبێت لە سەر هەڵوێستی وڵاتەكەیان بەرانبەر فەڵەستینییەكان، ئەوەش جووە تونڕەوەکانى لەو وڵاتە تووڕە کردووە.
ماڵپەڕی مۆندۆس راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كەنەدا لایەنگرانی ئیسرائیلی بە جۆرێك تووڕە كردووە بیر لە جێهێشتی ئەو وڵاتە بکەنەوە.
ئەڤیڤا كلۆمباس، نووسەری پێشووی گوتارەكانی نێردەی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووە، دەڵێت، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەست بە بێهیوایی قووڵ دەكەم.دلیا كۆرتز، چالاكوان دەڵێت، دەچمە فلۆریدا، چونكە ئیتر ئێرە بۆتە كۆماری كەنەدای ئیسلامی.
لەبەرانبەر ئەو هەڵوێستانەدا سابرینا غەفار، لێكۆڵەر نووسیوویەتی، جووە توندڕەوەکانى كەنەدا لەو پەڕی دڵتەنگین، بە جۆرێكن ئێستا هەندێكیان بیر لە جێهێشتنی كەنەدا دەكەنەوە، ئەوە هەموو ئەو شتانەیە كە پێویستە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تێبگەن، خەبات لە پێناوی فەڵەستین بەردەوامە، بەڵام لەو كاتەدا، ئەوەندەمان بەسە كە ئیسرائیل لە كەنەدا هەست بە شكست دەكات.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، هاتنی كەمینەیەكی لیبراڵی بۆ سەر دەسەڵاتت و پارێزگاری لە پارتی دیموكراتی نوێ كە توانای پارسەنگی هێزی هەیە، لە رووی تیۆرییەوە باشترین ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە بۆ دۆزی فەڵەستین و پرسەكانی دیكە، بەڵام پێشیوایە سەرەڕای ئەوەی ئەو پارتە سەركەوتووبووە، بڕی پێویستی كورسی و دەنگی بۆ تێپەڕاندنی یاساكان هێناوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەكە گۆڕانكاری هەڵبژاردنەكانی كەنەدا پەیوەست بە فەڵەستین وەك لادانی جۆبایدنە لە بەرژەوەندی كامالا هاریس و كێبڕكێی لەگەڵ ترەمپ، كە دوژمنایەتی لەگەڵ فەڵەستینیەكان زیاتر بوو.
جەستن تڕدۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشووی كەنەدا بەچەندین رێگەی بێ سنوور هاوكاری تاوانەكانی ئیسرائیل بوو، لە كاتژمێرەكانی كۆتایی لە پۆستەكەی بە شێوەیەكی روون رایگەیاند، ئەو جووێکى توندڕەوە، كە هاوكات بوو گەڵ لەدوای (18) مانگ لە جەنگ و كۆمەڵكوژی داواكاری ئیلی هۆكین، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ پچڕاندنی كارەبا لەسەر خەڵكی غەزە.
بەڵام وەك دەردەكەوێت كارنی پاڵپشتی بەو جۆرە نییە بۆ ئیسرائیل نابێت، پێشتریش لە سەركردایەتی پارتی لیبرال بە رێژەی كەمتر سەركەوتوو بووە، ئەوەش بە پشبەستن بە ژیاننامەكەی وەك پارێزگاری پێشوو لە بانكی كەنەدا و بانگی ئینگلتەرا، لە هەمانكاتیش خۆی دەربڕین بۆچوونەكانی لە زۆر بابەت دەپاراست.
لە یەكێك لە چالاكییەكان لە مۆنتریال لە وەڵامی پرسیاری كۆمەڵكوژییەكانی ئیسرائیل گوتی، وەڵامی ئەو پرسیارە ئاڵۆزە نادەمەوە، پاشان لە یەكێك هەڵمەتێکى دیکەى هەڵبژاردنەكان چالاكوانێك بانگی كرد، بەڕێز كارنی كۆمەڵكوژی فەڵەستینیەكان لە ئارادایە، لە وڵامدا گوتی، من ئاگاداری ئەوەم، بۆیەش قەدەغەكردنی چەكمان راگەیاند، بەڵام دواتر پاشگەزبۆوە و بە رۆژنامەنووسانی گوت، گوێم لە وشەی كۆمەڵكوژی نەبووە.
ماڵپەڕی مۆندۆس دەشڵێت، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەو هەڵەی قۆستۆتەوە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی سەرۆكی پارتی پارێزگاران بكات، كە ئاراستەكەی هاوشێوەی ترەمپە بەرانبەر ئیسرائیل.
دوای هەفتەیەك لە پاشگەزبوونەوەی كارنی لە لێدوانەكەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی نوێ داوای لە كارنی كرد هۆكاری رەتكردنەوەی "كۆمەڵكوژی" روون بكاتەوە، كارنی لە وەڵامدا گوتی، ئەو زاراوە دۆخەكە بە سیاسی دەكات و ئاراستەی بابەتەكەی بۆ رەخنەگرتن لە ئێران گۆڕی.
ماڵپەڕەكە دەشڵێت، سەرەڕای پاشەكشەی لە بەكارهێنانی ئەو وەسفە، بەڵام بە راشكاوانە دژایەتی بەكارهێنانی نەكرد، ئەوەش بۆتە درووستكردنی بێهیوایی لە ناوەندەكان ئیسرائیلی.
یەكێك لە ئاماژەكان لەسەر سیاسەتی كارنی بەرانبەر ئیسرائیل دیاریكردنی ماركۆ میندۆسینر، وەك بەرێوەبەری نووسینگەكەی، كە جووێک پاڵپشتی چەند هەرێمێكی دەكات، كە مافی گرتبوونەوە لە پەیماننامەی ماف و ئازادییەكانی كەنەدا كۆت و بەند دەكات.
بانگەواز بۆ درووستكردنی هەرێمەكان لە كەندا بە پاڵپشتی ناڕەزایی لەبەردەم ناوەندە و پەرستگاكانی جوو كە میوانداری سەربازانی ئیسرائیل دەكەن، كارنی پێش دوو هەفتە رایگەیاند، درووستكردنی بەربەست بۆ گەیشتن بە شوێنەكانی پەرستش یاخود قوتابخانە، یا ناوەندی گرتبوونەوە تاوانە.
دیارترین هەڵمەتەكان بریتی بوو لە هاوپەیمانی "دەنگ بدەن بە فەڵەستین" كە دوای قەدەغەكردنی چەك و راگرتنی پاڵپشتی كەمپەكانی نیشتەجێكردنی جووەكان و بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی دژ بە فەڵەستییەكان و پاڵپشتی و پاراستنی گوتاری پاڵپشتی فەڵەستینییەكان و داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین و هاوكاریان، ئەو هەڵمەتە رووماڵێكی فراوانی راگەیاندنی بۆ كرا، (26) كەس سەركەوتن بۆ پەرلەمان، زۆرینەیان لە لیبڕاڵەكان بوون.
دیارترین شتێك كە نیگەرانی كردبن، كاریگەری دۆناڵد ترەمپە لەسەر سیاسەتی كەنەدا، هەفتەیەك دوای هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كارنی لە وەڵامی رادیۆی كەنەدا گوتی، پێویستە هەڵوێستی ترەمپ لە جەنگی ئۆكراینا و غەزە لكاندنی كەنەدا بە ئەمەریكا چاوی پێدا بخشێندرێتەوە.
سەركەوتنی كارنی و پارتی كرێكاران لە ئوستراڵیا و ئەمەریكا رەنگدانەوەی هەستی جیهانی دژایەتی ترەمپە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر زیادبوونی ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی ئیسرائیل دەبنەوە، كە پەیوەندی بە سیاسەتی سەرۆكی ئەمەریكا كە دوژمنایەتی لەو وڵاتانەی ئەو هەڵوێستە كلاسیكیانەی پاڵپشتی جووەکان زیاد دەكات.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment