د. ئیحسان شەممەرى: نێچیرڤان بارزانى عەقڵمەندێکى سیاسى و میانڕەوە میدیا

نوچەنێت:

سەرۆکى ناوەندى هزری سیاسیى لە بەغدا، د. ئیحسان شەممەرى، دەربارەى سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانى دەیەوێت لە بەغدا بە شێوەیەک دەرکەوێ کەوا یەک ڕا هەیە لە کاتى گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان، ئەمەیش بۆ بەغدا و لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکان زۆر گرنگە.

د. ئیحسان سەممەرى ئەم قسانەى لە میانى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رووداو لە (10-4-2021)دا کرد، هەروەها گووتیشى، وادەى سەردانییەکە زۆر گرنگە، بە تایبەت کەوا هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق نزیکبۆتەوە، بۆیە پێویستى بە لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنى پرسە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا دەکات، لەبەرزترین ئاستى سەرۆکایەتییەکان و سەرکردە سیاسییەکان، کە دەکرێ نەخشەیەکى چارەسەرى بۆ ئەم پرسانە، لە نێوان هەردوو دابڕێژرێت. 

 

دەقى دیمانەى د. ئیحسان شەممەرى سەرۆکى ناوەندى هزرى سیاسى لە بەغدا:

ــ سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا چۆن دەبینین، گفتوگۆى فراوان هەیە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق، ئەم سەردانییە چە کاریگەرییەکى هەیە؟

د. ئیحسان شەممەرى: سەردانەکەى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا، پێمانوایە دەرخەرى ئەو کەشە ئەرێنییە، کە لە نێوان بەغدا و حکوومەتى کوردستانەوە هاتۆتەئاراوە، بەتایبەت لە دواى نزیکبوونەوەى دیدەکانیان، وە ڕەنگە بابەتى بودجەى فیدراڵ باشترین بەڵگە بێت وەکو نموونەیەک بۆ ئەم لەیەکتر نزیکبوونەوەیە. وا دیارە هەرێمى کوردستان دەیەوێ کار بکات بۆ بەردەوامیدان بەو کەشە ئەرێنییە کە هاتۆتە ئاراوە، وە هاتنى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا، دەرخەرێکى ڕاستەقینەى ئەم گفتوگۆییە، کە لەنێوان هەردوولا هەیە و دەکرێت زۆر لە بابەتە هەڵپەسێردراوەکانى هەردوولا چارەسەر بکات، بابەتێکى دیکە شێوازى ئەو شاندەیە کە یاوەرى سەرۆک نێچیرڤان بارزانییە، کە پێموایە دەرخەرى یەک بڕیارى سیاسى لە ناوخۆیى هەرێمى کوردستان.

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دەیەوێت لە بەغدا بە شێوەیەک دەرکەوێ کەوا یەک ڕا هەیە لە کاتى گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان، ئەمەیش بۆ بەغدا و لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکان زۆر گرنگە، وەک دیارە وادەى سەردانییەکە زۆر گرنگە بە تایبەت کەوا هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق نزیکبۆتەوە، کە لە ئۆکتۆبەرى داهاتوو ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستى بە لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنى پرسە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا دەکات، لە بەرزترین ئاستى سەرۆکایەتییەکان و سەرکردە سیاسییەکان، کە دەکرێ نەخشەیەکى چارەسەرى بۆ ئەم پرسانە لە نێوان هەردوو دابڕێژرێت. 

ــ تا ڕادەیەک ئەو ڕێککەوتنەى لە نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر بودجە کراوە، شوێنى خۆى گرتووە، ئەو بەشەى کە هەردوو حکوومەت لەسەرى ڕێککەوتوون، لەناو پڕۆژەیاساى بودجەدا، واتە بەشى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق تێیدا جێگیرکراوە، لێ کوردە دەخوازن ئەم پڕۆژەیاسایە بکەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەم سەردانییە کاریگەرى لەسەر پێدانى مافەکانى هەرێمى کوردستان دەبێ، وەکو شایستە داراییەکانى و جێبەجێکردنى دەستوور وەک خۆى؟  

د. ئیحسان شەممەرى: شاندى تەکنیکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا وەکو ئەوەى ڕێککەوتنى لەسەر کراوە، دەست جێبەجێکردنى رێکارەکانى پڕۆژەیاساى بودجە دەکات، کە پێموایە لەبەرژەوەندى بەغدا و هەولێر دایە، ئەگەر بڕگەکانى ئەم بودجەیە جێبەجێ بکەن، بەو شێوەیە متمانە و کەشوهەواى ئەرێنى نێوان هەردوولا باشتر و بەهێزتر دەکات، بەپێى ئەو زانیارییانەى ئاگادارین لە ئاستى باڵا، ئێمە دەزانین کەوا هیچ دژبەرێک نییە سەبارەت بە بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان لە بودجەى فیدراڵى، تەنانەت کە پەنابراوە بۆ تانە لێدان لەبڕگەکانى بودجە، لە دادگاى فیدراڵى، بە هیچ شێوەیەک ناوى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان نەهێندراوە، نە لەلایەن سەرۆکایەتییەکانەوە نە لەلایەن سیاسییەکانیشەوە، بۆیە پێموایە ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێ، کەوا ئەرکە جێبەجێ بکرێت لەلایەن هەموو دەسەڵاتەکانى دەوڵەتەوە.

سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى، شاندەکى سیاسییە زیاتر لەوەى تەکنیکار بێ، ئەمەیش بە ئاراستەى دیاریکردنى نەخشەڕێگا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەن و سەرکردە سیاسییەکان.

ــ بەپێى ڕاگەیێندراوى ئۆفیسى سەرۆک وەزیرانى عێراق دا باسى لەوە کردووە، کە هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەى پرسى ئەمنى کردووە بەتایبەت ڕێککەوتنى شنگال، بە بۆچوونى تۆ بۆچى ئەم ڕێککەوتنە بە تەواوى جێبەجێنەکراوە؟

د. ئیحسان شەممەرى: ڕێککەوتنى شنگال زۆر ئەرێنییە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لە ناو شنگال، چونکە ناکرێ ئەو پێشوی و چەک هەبێ لە دەرەوەى دەسەڵاتى فیدراڵى و نابێ بەردەوام بێت، دەبێ هەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دا هەبێ، ئەوە بابەتێکى ئەرێنییە، بەڵام لایەنى سیاسى ئەجنداى دەرەکیان هەیە و کار بۆ پەکخستنى ئەو ڕێککەوتنە دەکەن، ئەو لایەنانەى ڕێگرن لە ڕێککەوتنى شنگال، ئەوە دەزانن ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێ، دەبێتە نموونەیەک کە دەکرێ کێشەى ناوچە کێشەلەسەرەکانیش چارەسەر بکات، بەپێى ڕێککەوتنێک هاوشێوەى ئەو ڕێککەوتنەى کراوە، بە ڕێڕەوێکى دەستوورى کە چارەنووسى ئەو ناوچانە دیاری دەکات، بۆیە پرۆسەى پەکخستنى ڕێککەوتنى شنگال بۆ ئامانج و مەرامێکى تایبەتە، وە پەیوەندى بە ئەجنداى دەرەکییەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە بەشێکى سەردانییەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ یەکلاییکردنەوى ئەم بابەتەیە، هەروەها و هاندانى هەموو لایەنەکان و دەسەڵاتەکانە، بە ئاراستەى جێبەجێ کردنى ڕێککەوتنى شنگال بۆ بەدیهێنانى ئاسایش لە شنگال و ناوچە کێشە لەسەرەکانى دیکە لە ئاستێکى ئەمنى باڵادا. 

ــ ئەو کێشانە چییە دەکەونە پێش جێبەجێ کردنى ئەو ڕێککەوتنە، نێچیرڤان بارزانى دەتوانێ ئەمڕۆ لەسەر ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەکاندا چى بکات؟

د. ئیحسان شەممەرى: پێموایە بەڕێز نێچیرڤان بارزانى دیدگا و نەخشەڕێگایەکى هەیە، بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال و تەنانەش ناوچە کێشە لەسەرەکانیش، چونکە ئەو نوێ نییە لە سیاسەتدا، ئەزموونێکى زۆرى هەیە پێش ئەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بێ، ئەو سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بووە، پەیوەندى هەبووە لەگەڵ حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانى عێراق، بۆیە پێموایە نێچیرڤان بارزانى نەخشەڕێگایەک دەخاتەڕوو لەگەڵ سەرۆکى وەزیرانى عێراق مستەفا کازمى، کە نزیکبوونەوەیەکى گەورە هەیە لە بیروبۆچوونەکانى نێوان کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هەروەها دیوە تەکنیکییەکان گرنگن بۆ جێبەجێ کردنى ئەو ڕێککەوتنە. 

ــ ئەم سەردانەى نێچیرڤان بارزانى دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى فەرەنسا ماکرۆن لە پاریس دێت، دواتر لە پرێس کۆنفراسێکدا لە پاریس بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتى، کاتێ گەڕایەوە هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ ئەو پرس و بابەتانەى گفتوگۆیان لەگەڵ ماکرۆن لەسەر کردووە دەیانگەیێنێتە بەرپرسانى عێراق، کە هەردوولا نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک ماکرۆن جەختیان لەسەر سەقامگیرى عێراق کردەوە، تۆش باسى نەخشەڕێگایەکت کرد کە نێچیرڤان بارزانى دەتوانێ شتێک بکات بۆ بۆ نەخشە ڕێگایە، ڕۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە عێراق چییە، لە پرسى سەقامگیرى و ئارامى کە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش تەرکیزى لەسەر دەکەن؟

د. ئیحسان شەممەرى: لەگەڵ ئەوەى باسى بابەتەکە و پرسە هەڵواسراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدامان کرد، بەڵام ئاماژەکانى سەردانییەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ پاریس زۆر گرنگە، سەردانەکەى سەرۆک ماکرۆن بۆ بەغدا نەخشەڕێگایەکى پێ بوو بۆ عێراق، تەنانەت سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى دیدى عێراقى گواستەوە، هەروەها پەیوەندییەکانى نێوان نێچیرڤان بارزانى و مستەفا کازمى بەردەوامە بە شێوەیەکى زۆر فراوان، بۆیە پێموایە بەشێکى گرنگى ئەم سەردانییە، تایبەت بە خستنەڕووى دیدى فەرەنسا بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردەکانى عێراق، وە ئێستا لە بەغدا باسى ڕێککەوتنێکى سیاسى نوێ دەکرێ، بەتایبەت کە ئێستا پرۆسەى سیاسى زۆر هەڵەى تێدایە. 

نێچیرڤان بارزانى دیدگا و نەخشەڕێگای خۆى هەیە بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال و ناوچە کێشە لەسەرەکانیش.

ــ کاتێ نێچیرڤان بارزانى لە پاریس بوو، ماکرۆن پێگووت چاوى ئێمە لە هەوڵەکانى ئێوە دەبێ، وەک ئێوە باستان کرد کە نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵەکى هەیە لە عێراقیش دا، بەبۆچوونى ئێوە چى بکات بۆ ئەوەى جارێکى دیکە ئەم ناکۆکییەى کە لە (2003)وە هەیە و گەیشتۆتە کورتتری ئاست لە مەسەلەى گرژى و ئاڵۆزییەکان، لە نێوان لایەنە سیاسییەکانى عێراق دا، چە شتێک هەیە وەک پێشنیارێک کە ئایا نێچیرڤان بارزانى دەبێ چی بکاتە بۆ ئەوەى ئەم وڵاتە جارێکى تر بگەڕێتەوە سەر ڕێگەى ڕاستى خۆى، هەروەک هەمووان لە (2004) هیوایان بۆ دەخواست؟

د. ئیحسان شەممەرى: کەسایەتیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بە شێوەیەکە کە عاقڵمەندێک میانڕەوە لە مامەڵەى سیاسییدا لەگەڵ بەغدا، کە بینیمان ئەو هۆکارى چارەسەرکردنى قەیرانەکان بوو، نەک ئاڵۆزکردنیان، بۆیە ماکرۆن زۆر پشت بەو واقیعە سیاسییە دەبەستێ، کە لەلاى کەسایەتیى نێچیرڤان بارزانى هەیە، بۆیە بە خوێندنەوەى من، چارەسەرکردنى کێشەکە بە ئاراستەى سەقامگیریى کوردستان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراقە، وە بابەتەکە پەیوەندى بە چەندین ئاماژەوە هەیە، هەروەها ئەو ئاستەنگانەى عێراق رووبەڕووییان بۆتەوە وەکو تیرۆر، پرسى کۆکرکردنەوەى چەک لەدەرەوەى دەستى دەوڵەت، کە لەم ماوەیەدا سەرى هەڵداوە، ئەمەش دەبێتە هۆى دروستبوونى گوشار لەسەر هەولێر و بەغدا.

سەبارەت بە هێرشەکانى سەر هەولێر لەم دواییانەدا ، ئاڵنگارییەکى گەورە بوون، نەک تەنها بۆ هەرێمى کوردستان بەڵکو بۆ بەغداش، بۆیە من پێموایە ئەمە بەشێک لەو دۆسیانەى بەتایبەتى لەگەڵ ئەو دیوە ئابوورییانەى کە هەن و دەکرێ هەردوولا پاڵپشتى یەکتر بکەن.

ــ سەبارەت بە هەڵبژاردنى پێشوەختە کە وا بڕیارە مانگى (10) ئۆکتۆبەر ئەنجام بدرێت، هەندێ بۆچوون پێیانوایە زۆر زەحمەتە ئەم هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت، لەلایەکى تر لایەنە سیاسییەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى، بە بۆچوونى تۆ ئەو هەڵبژاردنەى وا بڕیار بکرێت و دەبێتە یەکێک لە مژارەکانى کۆبوونەوەى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، واتە لایەنە سیاسییەکان بەو هەموو ناکۆکیانەى ئێستا هەیانە ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەکان؟  

د. ئیحسان شەممەرى: سەردانەکەى بەرێز نێچیرڤان بارزانى، بەتایبەت شاندەکەى سیاسییە زیاتر لەوەى تەکنیکار بێ، بە ئاراستەى دیاریکردنى خاڵەکان و نەخشەڕێگا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەن و سەرکردە سیاسییەکان پێش هەڵبژاردن، وە ئەم گفتوگۆیانە لەگەڵ لایەنەکان، پێموایە دیدێک دروست دەکات، وە بۆتە بەرچاوڕوونیەک بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و شاندەى یاوەرى، سەبارەت بە هاوپەیمانییەکان لە داهاتوودا، پێموایە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بیرۆکەیەک نییە بۆ دواخستنى ئەم هەڵبژاردنە، ئەمەیش هەرێمى کوردستان درکى پێکردووە، بۆیە لەم سەردانییەدا سەبارەت بەو پرسە گفتوگۆ دەکەن. 

ماکرۆن زیاترپشت بەو واقیعیە سیاسییە دەبەستێ کە لەلاى کەسایەتیى نێچیرڤان بارزانى هەیە.

ــ کاتێ پڕۆژەیاساى بودجە گفتوگۆى لەسەرکرا، ناکۆکى ناوخۆى شیعە زۆر بوون، بۆ مەسەلەى نزیکردنەوەى لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ سوننەش نەک بە تەنها شیعە، یەکەم کورد لەم کاتەدا چە ڕۆڵەکى هەیە، دووەم سەردانى نێچیرڤان بارزانى کە بەجیا سەردانى هەموو لایەنە شیعەکان دەکات؟ 

د. ئیحسان شەممەرى: لەو باوەڕدام بەڕێز نێچیرڤان بارزانى درکى بەوە کردووە، ناکرێ هاوپەیمانى بکات لەگەڵ ئەو لایەنانەى کە کاریان کردووە بۆ تێکدانى سەقامگیریى هەرێمى کوردستان، ئەو دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرێ کە ناکرێ هاوپەیمانى لەگەڵ چەند لایەنێک بکات، ئێمە باسى لایەنى سیاسیش دەکەین، کە ئەوان دژى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و ئەوەیش زەحمەتە، بەڵام پێموایە نێچیرڤان بارزانى دەتوانێ لەگەڵ لایەنە میانڕەوەکان چە سوننە بن یان شیعە دەتوانێ گفتوگۆیان لەگەڵ بکات، پێموایە نێچیرڤان بارزانى بیرى لەوە کردۆتەوە، کەوا گفتوگۆ بکات لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییە نوێیانەى کەوا بە لایەنە سیاسییەکانى تشرین ناودەبردرێن، ڕەنگە ئەو کارە بکات، بەڵام هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەو لایەنانەى کە پاڵپشتى بە ئامانجکردنى هەولێر و فڕۆکەخانەى هەولێر دەکەن، ئەوە دژى دەستکەوتەکانى گەلى کوردە و پێموایە هەڵەیە و بەڕێز نێچیرڤان بارزانى ئەو کارە  ناکات. 

سەرچاوە: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین