سەرۆكی رووسیا: داوا دەکات دووبارە دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئۆکراینا لە ئەستەنبۆڵ دەستپێبکەنەوە هەواڵ

نوچە نێت

ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا رازیبوو بە پێشنیاری بەرپرسانی کیێڤ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئۆکرینا بەبێ مەرج کە لە (15)ـی ئایار لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ڕووسیا لەدوای ئاهەنگی ڕۆژی سەرکەوتنی نۆی ئایار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی وتانی دەرەوە بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، ڕووسیا هیچ کاتێک دانوستادندنی لەگەڵ ئۆکراینا ڕەتنەکردۆتەوە و ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا پێشنیاری ئاگربەستی ژێرخانی وزەمان کرد بەلام ئەوان ڕەتیان کردەوە.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانیان لە کۆتایی ساڵی (2022) لە ئەستەنبۆڵ لەگەڵ شاندی ئۆکراینا ئەنجامیان دابوو پوتیین گوتی، "دەسەڵاتدارانی کیێڤ پێشنیارییان کردووە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە ئێمەش پێشنیاری لایەنی ئۆکراینا دەکەین دانوستاندنەکان بەبێ مەرج لە (15)ـی ئایار لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەبچێت."

سەرۆکی ڕووسیا ئاشکرای دەکات کە چەندین جار لایەنی تورکیا پێشنیاری نێوبژیوانیان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان هەوڵی زۆری داوە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان. ئامانجی ئێمە دانوستاندنێکی جددییە لەگەڵ ئۆکراینا و سبەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا پەیوەندی دەکەم بۆ ڕێکخستنی دانوستاندنەکان و هیوادارم بەشداربێت لە ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا.

جێگەی ئاماژە پێدانە، کۆتایی ساڵی (2022) ئۆکرینا و ڕووسیا دەستیان بە دانوستاندن کرد لە ئەستەنبۆڵ و توانیان ڕەشنووسی بەڵگەنامە لەنێوان هەردوولا ئامادەبکەن. بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە جێبەجێکردنی و هەردوولاش یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە پابەند نەبوونی بەڵگەنامەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین