ئەکپارتی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەبێتە قۆناغێکی نوێ تورکیە

نوچە نێت

لەدوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی پەکەکە عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئەکپارتی ڕایگەیاند، "خۆهەڵوەشاندننەوەی پەکەکە و وازهێنانیان لە چەک دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە بۆ ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر."

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئایار/2025)ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەکەکە بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەی و وازهێنانیان لە خەباتی چەکداری ڕاگەیاند، گوتەبێژی ئەکپارتی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت، "بڕیاری پەکەکە لەدوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر هەنگاوێکی گرینگە، بەم هەنگاوە سەردەمێکی نوێ لە تورکیا دەکرێتەوە."

چەلیک لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیرادە و هەڵوێستی سەرۆک ئەدۆغان و پێشنیارە مێژوویەکەی بەرێز باخچەلی بۆ بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی و هەموو پێکهاتەکانە."

گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان دەشڵێت، "بڕیاری ئەمڕۆی پەکەکە دەبێت بەکردەوە جێبەجێبکرێت و هەموو ڕەهەندەکانیش بگەنە ئامانجی خۆی، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە و ڕادەستکردنی چەک سەرجەم لق و درێژکراوەکانی پەکەکە و نایاساییەکان دەگرێتەوە و خالێکی وەچەرخان لەمەوبەدوا دەستپێدەکات."

چەلیک لەدرێژەی قسەکانیداڕراشیدەگەیێنێت، "لەمەوبەدوا پرۆسەکە راستەوخۆ لەلایەن دامودەزگاکانی دەوڵەت و بە چاودێری و سەرپەرشتی سەرۆک ئەردۆغان دەبێت لە چوارچێوەی بڕیارەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانیان هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوە بە هەموو رەهەندەکانی جێبەجێ دەکرێت."

جێگەی ئاماژەپێدانە ، سەرلەبەیانی (12)ـی ئایاری (2025) پارتی کرێکارانی کوردستان ـ پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی (12)ـی لە ڕاگەێندراوێکدا  ڕاگەیاند و کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین