ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: ئەنقەرە لە بەرامبەر دانانی چەکی پەکەکە رەزامەندی داوە دەوڵەتی کوردی دابمەرزێت تورکیە

نوچە نێت

جێگری سەرۆکی ئی پارت چەند نهێنیەکی ڕێککەوتنی پەکەکە و حکومەتی تورکیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە بەرامبەر چەکدانانی پەکەکە تورکیا رەزامەندی داوە دەوڵەتی کوردی دابمەرزێت، هەروەها حەوت هەزار زیندانی پەکەکە ئازاد بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئایار/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، تورهان چۆمێز جێگری سەرۆکی ئی پارت ئاشکرای دەکات کە چەند دانوستاندنێک لەنێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە کراوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و چەکدانان حەوت هەزار زیندانی ئازاد دەکات.

بەگوتەی ئەو ئەندامەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، تورکیا رەزامەندی بەوە داوە کە لەمەو بەدوا عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی و بۆ دەستبەسەر داگرتنی ماڵەوە دەگوازرێتەوە و گۆشەگیریشی لەسەر هەڵدەگیرێت.

چۆمێز لە لێدوانەکەیدا ئەمەشی خستۆتەڕوو، "ئاشکرایە لە باکووری سووریا کۆنفرانسی دەوڵەتی کوردی بەرێوەچوو، لەو کۆنفرانسە زەمینەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە سووریا دروستکراوە و چەند بەرپرسێکی باڵای پەکەکەش تێیدا بەشداربوون بەڵام تورکیا لە بەرامبەر  چەکدانان  و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە بە دامەرزاندنی دەوڵەتی کوردی بێدەنگی هەڵبژاردووە و رەزامەندی بەوە داوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین