پەروین بوڵدان: ئەمڕۆ لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییداین و کاتی پاکردنەوەی ڕێگاکەیە شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

ئەندام پەرلەمانتاری وان و ئەندامی شاندی ئیمراڵی لەدوای ڕاگەیاندنی هەڵوەساندنەوەی پەکەکە و چەکدانانیان دەڵێت، "ئەمڕۆ لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییداین، پێویستە لەمەربەدوا پەرلەمان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و هەنگاو بنێت، لەم پرۆسەیەدا پەرلەمان بەرپرسیارێتی گەرورەی لە ئەستۆیە."

ئەمرۆ دووشەممە (12/ ئایار/ 2025) ماڵپەڕی (ئیندپێنتبڵاویکردەوە، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانی پەکەکە کرد و ڕایگەیاند، "بۆجارێکی تر شهێدی ڕۆژێکی میژووی بوینەوە، هەربۆیەش با ئەم ڕۆژە  مێژوویە و ئەم قۆناغە مێژوویە بۆ گەلی تورکیا بە تایبەت بۆ گەلی کورد سوودی هەبێت، هەرچەند ە لە رابردوو هەوڵی زۆر دراو چاوەروانی زۆر کرا بەڵام بێ ئەنجام بوو، پێنج بۆ شەش مانگ دەبێت هەوڵێکی جددیمان بۆ ئاشتیەکی جەوهەریدا، کۆتایەکەشی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بوو، بەمەش داهاتووی تورکیا لە ڕووی دیموکراسی و یەکسانبوونی هاووڵاتیان زۆر سوودی دەبێت و بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک."

ئەو ئەندامی شاندی ئیمراڵییە دەشڵیت، " ئەمڕۆ لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییداین ، ئێستا کاتی پاکردنەوەی ڕێگاکەیە، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا تەنیا بەربەستێکە لەبەردەم ئاشتی ، لەمەوبەدوا دەبێت هەنگاوی جەوهەری بنرێت و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتی هەڵبگیرێت، ئەمەش بە بەشداری هەموو لایەنەکان بنیات دەنرێت، ئەوەی گەلی کورد و گەلی تورک چاوەرێی دەکات، بگومان دەبێت نادەدپەروەری و بی یاسایی کۆتایی پێبهێنرێت کە تاوەکو ئێستا کەسانێک هەن نکۆڵی لێدەکەن و قۆناغێکی تێکۆشان چاوەرێمانە و ئێمە لەبەردەم بەرپرسیارێیەکی گەورەداین کەپێکەوە دەبێت بیناسازی بۆ بکەین."

بوڵدان ئەمەشی خستەروو، "ئێمە کە دەڵێن خەباتی زیاتر دەکەین تەنیا مەبەستمان خۆمان نییە، دەبێت لەمەو بەدوا پەرلەمان و حکومەت و کۆمەڵگاش بەشداربێت لەو خەباتە، دەبێت ئەوەی پێویستە لە پەرلەمان بکرێت دەبێت دەستبەجێ ئەنجام بدرێت، ئێمە بەهیواین دەمانەوێت تورکیایەک بەچاوی خۆمان ببینین ئاشتی و ئارامی و دیموکراسی لەڕووی ئایندەی تورکیا جێگیر بکرێت و لەئێستادا بەیەکەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە ئەم ئەرک و بەرپرسیاسێتە لەئەستۆ بگیرێت."

تونجێر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و چەکدانانیان گوتی، "هیواخوازم پرۆسەی ئیمراڵی تاخی ئاشتیی لەسەر دابنێم و بڕیاری کۆنگرەش سوودی هەبێت بۆ تورکیا و چیتر هیچ هۆکارێک بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی دیمکراسی نەماوە."

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (12)ـی ئایاری (2025) دیوانی 12یەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، ڕاگەیێندراوی کۆتایی کۆنگرەکەی ئاشکرا کردوو و  خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی ڕاگەیاند، ئاماژەیان بەوەش کرد ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدران کۆتاییان پێهات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین