وەزیری دەرەوەی تورکیا: بڕیاری چەکدانانی پەکەکە مێژووییە هەواڵ

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکەی بە بریارێکی مێژووی ناوبردوو و گوتی، "بەدڵنیاییەوە سوودی بۆ سەقامگیری و داهاتووی تورکیا و هەموو ناوچەکە بەگشتی دەبێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئایار/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا و ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئۆردن لە عەمان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە گوتی، "بریاری ئەمڕۆی پەکەکە مێژووی و گرینگە، لەدوای ئەم بڕیارە چەند کردارێک هەیە دەبێت هەنگاوی بۆ بدەن و ئێمەش وەک تورکیا بەدواداچوونی بۆ دەکەین."

فیدان جەختی لەوەش کردەوە، "ئەگەر هاتوو بڕیاری پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە بە دڵسۆزانە جێبەجێ بکرێت، بە دڵنیایەوە سوودی بۆ سەقامگیری و ئایندەی تورکیا و هەموو ناوچەکە بەگشتی دەبێت."

هەرسەبارەت بەم بریارەی پەکەکە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەکرد، "بەبۆنەی ڕێککەوتنی نێوان پەکەکە و تورکیا پیرۆزباییان لێدەکەم، دڵنیام بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەیان سەقامگیریی تورکیا و ناوچەکە بەگشتی بەهێز دەکات."

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەکەکە بڕیاری چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند و دەڵێت، بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بۆ چارەسەری دیموکراتی و ئاشتییەکی دوورمەودایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین