سەڵاحەدین دەمیرتاش: کاتی ئەوەیە کار بۆ گەشەسەندنی تورکیا بکەین
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، لەدوای بڕیاری پەکەکە پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی ئەمڕۆ سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی لە زیندانی ئەدیرنە کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئیمراڵی و چەکدانانی پەکەکەیان کردووە و کۆبوونەوەکەیان نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە.
دەمیرتاش لەدوای بڕیاری خۆهەلوەشاندنەوەی پەکەکە پەیامێکی دەستنووسی خۆی داوەتە بوڵدان و تێیدا دەڵێت، "سڵاو رێزم بۆ هەموو لایەک هەیە، بەبۆنەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە سوپاسی دەم پارتی و بەرێز ئۆجەلان و سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرێز باخچەلی و بەرێز ئۆزەل و سەرجەم پارتە سیاسیەکانی تورکیا و بەرێز ئەحمەت تورک و پەروین بوڵدان دەکەم و پێشوازی لەم هەنگاوە مێژوویە دەکەین وەک هەنگاوێکی گەورە لە یادی سری سورەییا ئۆندەر گیراوەتەبەر."
دەمیرتاش لە پەیامەکیەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت بەیەکەوە لە ئێستادا دڵسۆزانە کار بکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و دیموکراسی و ئازادییەکان لە پێناو گەشەسەندنی تورکیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment