دەوڵەت باخچەلی: ئەمڕۆ ئاشتی و برایەتی براوە بوون
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لەدوای ڕاگەیاندنی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕایگەیاند، " بێگومان پێشهاتێکی مێژووی زۆرگرینگە، دەبێتە هۆی دیموکراتیزەبوونی تورکیا و ئەنجامی گرینگ و ناوازەی دەبێت، قۆناغی چەکداری و پێکدادان دەبێتە بە شێک لە رابردوو وەک ڕووداوێکی بە ئازاروو و وانەوەرگرتن دەمێنێتەوە."
باخچەلی چەکدانانی پەکەکە بە سەرکەوتنی ئاشتی و برایەتی ناو دەبات و دەڵێت، " تۆی ئاشتی چێندراوە و لە هەموو ناوچەکانی نیشتیمانی تورکیا بەزەحمەت و ئارامی و فیداکاری و بە ئومێد ئاو دراوە، دواجار گوڵیان کردووە و گوڵیان گرتووە، یەکەمین ئامانجی سەدەی نوێ لە سیستەمی سەرۆکایەتی بەدەستهێنانی هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەی پەکەکەیە، لێرەدا سوپاسی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم کە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆری کردە سیاسیەتی دەوڵەتی تورکیا. هیواخوازم ئەو خەباتە (47) ساڵە خوێناویەی نوسراوە کۆتایی پێبێت و هەرگیز نەگەرێتەوە و بەڵای پەکەکە کۆتایی پێبێت."
هەروەها سەرۆکى جەهەپە جەختدەکاتەوە و دەڵێت، "بەم شێوەیە بەیەکریزی و یەکگرتووی کۆتایی بە تیرۆر و جوداخوازی هێندرا کە دەیان ساڵ بوو پشتی تورکیای چەماندبوووە و تا دەهات دۆخەکە قورستر دەبوو، هەرگیز ئەو پەرە خوێناوییەی بە ناپاکی نوسراوە، بە جۆرێک دادەخرێت جاریکی دیکە نەکرێتەوە."
باخچەلى ئماژە بەوەش دەکات، "پارتەکەمان و هاوپەیمانی جمهور هیچ کات هەنگاوی بەرەو دواوەیان نەناوە و هەروەها ئیمراڵی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەم پارتی زۆر بەوردی خوێندنەوەیان بۆ مەترسیەکانی سەر دەوڵەتی تورکیا کرد."
سەرۆکی مەهەپە لە درێژەی قسەکانیدا ڕایدەگەیەنێت، "کە دەبێت کەشی ئاشتی بە تەواوی بەشێوەیەکی متمانەپێکراو برەخسێندرێت و بەیەکجاری کۆتایی بە دەسەڵاتی حوکمدانی پێشوەختە بهێنرێت و برایەتی کورد و تورک پتەوتر بکرێت. تورک و کورد لەسەرەتاوە بەیەکەوەبوونە، هەرگیز خیانەتی ناوخۆیی و دەرەکی و سیناریۆ خراپەکان ناتوانن ئەو برایەتییەی نێوانمان تێکبدەن و یەکریزی نێو تورکیا بشکێنن، لێرەدا سوپاسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەم ئەو بەرپرسیارەتییە مێژوویەی گرتە ئەستۆ، وە سوپاسی شاندی ئیمراڵی دەکەم کە توانیان چەندین کۆبوونەوە لە نێوان ئیمراڵی و دەم پارتی و قەندیل ئەنجام بدەن."
دەولەت باخچەلى، سەرۆکی مەهەپە بە خاوەنى دەستپێشخەریی پرۆسەی ئیمراڵی دادەنرێت، پێشتر زۆر بە توندى دژایەتى کورد و مافەکانى دەکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment