لە چەكەوە بۆ سیاسەت گوزەرێك بەناو ئەو هێزە چەكدارانەی بەر لە پارتی كرێكاران خەباتیان گۆڕیووە
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
لە مێژووی نوێی سیاسی چەندین بزووتنەوەی چەكداری لەپێناو سەربەخۆیی، یاخود دادپەروەریی یا ناسنامە دوای چەندین ململانێ و یاخیبوون دەستبەرداری چەك بوونە، شێوازیی خەباتیان بۆ كاری سیاسی گۆڕیووە، لەپێناو گەڕانەوە بۆ بەرژەوەندی سندووقی دەنگدان چەكەكانیان داناوە.
پارتی كرێكاران یەكەم هێز نییە دوای خەباتێكی درێژی چەكداری بڕیاری چەكدانانی دابێت، مێژووی چەكداری ئەو پارتە لە (1984) بە ئامانجی درووستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ كورد دەستی پێكردووە، زیاتر لە (40) هەزار كەس لەو شەڕە كوژراوە.
لە هەموو جیهان لە دارستانەكانی كۆڵۆمبیاوە بۆ چیاكانی میندناو لە فلیپین و شەقامەكانی میسر و گەڕەكەكانی بەیروت، چەندین بزووتنەوەی چەكداری دەركەوتووە،.
رێكخراوی ئیتا ــ ئیپاسنیا
رێكخراوی نیشتیمانی باسك و ئازادی كە بە "ئیتا" ناسرابوو، لە (1959) لە سەر شێوەی كۆمەڵێكی جوداخوازی هەرێمی باسك دامەزرابوون، داوای دەوڵەتێكی سەربەخۆیان دەكرد.
خەباتی چەكداری: لە شەستەكانی سەدەی رابردووە دەستیان بە چالاكی تیرۆرستی و تەقاندنەوە و رفاندن كرد، تاوەكوو (2011) بەردەوام هێزە ئەمنی و سیاسییەكانیان دەكردە ئامانج.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لە (2011) بە یەكجاری دەستبەرداربوونیان لە چەك راگەیاند، لە (2017) لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی چەكەكانیان رادەست دەكرد، لە (2018) بە فەرمی خۆیان هەڵوەشاندەوە، لایەنگرانی ئیتا چوونە پاڵ ئەو پارتانەی لە چوارچێوەی سیستەمی سیاسی ئیسپانی كاریان دەكرد بە میكانزمی ئاشتیانە داوای سەربەخۆیی هەرێمی باسكیان دەكرد.
رمی ئومەت باشووری ئەفریقیا
ئەمخۆنتۆ وی سینزنۆی، یاخود ئەوەی پێی دەگوترا "رمی ئومەت" باڵێكی سەربازیی كۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقی بوو لە (1961) لەسەر دەستی نیلسۆن ماندێلا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی جیاكاری رەگەزی لە باشووری ئەفریقیا دامەزرا.
خەباتی چەكداریی: دوای كۆمەڵكوژی شاربفیل لەسەر دەستی پۆلیس لە (1960) و هەڵوەشاندنەوەی كۆنگرەی نیشتیمانی قەدەغەكرد، " ئەمخۆنتۆ وی سینزنۆی" كاری سیاسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكداری گۆڕی، ئەو هێزە پێشتر دامەزراوە حكومییەكانی وەك وێستگەی كارەبا و هێڵی ئاسنی و ماڵی بەپرسانی دەكردە ئامانج.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لە (1990) ئەو پارتە لە میانەی دانووستاندنەكان سەرجەم چالاكییە سەربازییەكانی راگرت، پاشان لە (1993) بە فەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە، سەركردەكانی تێكەڵی كاری سیاسی بوون، لە یەكەم هەڵبژاردنی فرەیی لە (1994) نیلسۆن ماندێلا بە فەرمی بووە سەرۆكی وڵات" هەندێك لە چەكدارەكانی باڵی سەربازیی چوونە ناو هێزە چەكدارەكانی وڵات.
هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكان ــــ كۆڵۆمبیا
لە (1964) هێزە چەكدارەكانی كۆلۆمبیا دامەزرا، كە گرووپێكی ماركسی لینینی بوو، داوای چاكسازیی و دادەپەروەریی كۆمەڵایەتیان دەكرد.
خەباتی چەكداری: ماوەی (50) ساڵ، بەردەوام بوون لە یابوون، خەڵكیان دەڕفاند و هێرشیان دەكردە سەر بنكەی سەربازیی و مەدەنی، لە نەوەدەكان گەیشتە لوتكە.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لە (2016) لەدوای رێككەوتننامەی ئاشتی چەكیان دانا، خۆیان هەڵوەشاندنەوە ئەو پارتە بو بە "هێزی جێگرەوەی شۆڕشی هاوبەش" سەرەڕای ئەوەی هەندێك گرووپ جیابوونەوە و رێككەوتنیان رەتكردەوە، بەڵام ئەو پارتە چووە هەڵبژاردنەكانەوە.
سوپای كۆماری ئیرلەندی ـ ئیرلەندا
سوپای كۆماری ئیرلەندی لە (1969) دامەزراوە، هەوڵی كۆتاییهێنان بە حكومی بەریتانیای لە ئیرلەندای باكوور یەكخستنەوەی ئیرلەندا دەدا.
خەباتی چەكداری: ئەو هێزە ماوەی (30) ساڵ دژ بە هێزەكانی بەریتانیا و گرووپەكانی سەر بە بەریتانیا لە شەڕدا بوو، هەموو شێوازێكی هێرشكردن و تەقاندنەوەی بەكارهێنا.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لەدوای رێككەوتنی (1998) سوپای كۆماری ئیرلەندا چەكەكانی دانا و بوو بە باڵێكی سیاسی "شین فین" وەك پارتێكی سەرەكی لە ئیرلەندای باكوور و كۆماری، بەشداری هەڵبژاردنەكانی كرد.
سوپای باشووری لوبنان ــــ لوبنان
سوپای باشووری لوبنان لەسەر شێوەی گرووپە چەكدارە مەسیحیەكانی سەر بە ئیسرائیل لە (1977) لە میانەی جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دامەزرا، كۆنتڕۆڵی باشووری لوبنانیان كردبوو.
قۆناغی چەكداریی: ئەو هێزە لە پاڵ هێزەكانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لە (1982 تاوەكوو 2000) شەڕیان كرد، دیارترین پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ نموونەی زیندانی خەیام بوو.
كۆتاییهێنان بە كاری چەكداری: سوپای لوبنانی نەبوو هێزێكی سیاسی، بەڵام لە مانگی ئایاری (2000) لەدوای كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان ئەندامانی بۆ ئیسرائیل هەڵاتتن، ئەوانەی لە لوبنان مانەوە دادگایی كران.
جەماعەی ئیسلامیی ـــ میسر
ئەو گرووپە لە حەفتاکان دامەزرا، بە هێرشە توندەكانیان ناسرابوون، بنكەی پۆلیس و گەشتیارانیان دەكردە ئامانج، زۆربەی ئەو چالاكیانەی بەرپرسانی دەكردە ئامانج دەدرایە پاڵ ئەو گرووپە.
خەباتی چەكداری: ئەو گرووپە بەشداربوون لە تیرۆركردنی ئەنوەر سادات لە (1981) ژمارەیەك هێرشیان كردە سەر بنكەی ئەمنی و پۆلیس.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لە كۆتایی نەوەدەكان و لە ساڵی (1997) ئەكرەم زوهدی دەستپێشخەری ناتوندوتیژی كرد، پاشان ئەو هێزە دەستبەرداربوونی توندوتیژی راگەیاند، باڵی سەربازیی هەڵوەشاندەوە، لە (2011) لەدوای شۆڕشی میسڕی پارتی بونیادنان و گەشەیان دامەزراند، بەڵام لە (2020) ئەو پارتە بە پاساوی سەرپێچی پرەنسیپی كاری حزبی هەڵوەشێندرایەوە و دەست بەسەر موڵكوماڵیان داگیرا.
بەرەی فارانوندۆ مارتی بۆ رزگاریخوازی نیشتیمانی ــ سلڤادۆر
ئەوبەرەیە لە كۆتایی نەوەدەكان وەك هاوپەیمانێكی چەك كە قوتابیان و كرێكارانی سلڤادۆری تێیدابوو، بەناوی شۆڕشی ئۆگستین فارابوندو مارتی كرابوو، ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی حكومەتی راستڕەو بوو كە ئەمەریكا پاڵپشتی دەكرد.
قۆناغی چەكداری: ئەو بەرەیە لە (1979) دژی حكومەتی راستڕەو دەستی بە جەنگ كرد، هەموو تاكتیكێكی گرووپەكان و بەرەنگاربوونەوەی راستەوخۆی بەكاردەهێنا، ئامانجی هێزە حكومییەكان و دامەزراوەی ئابووری و ژێرخان بوو، ئەو هێزە رووبەڕووی داپڵۆسینی توند بۆوە لەلایەن سوپا و گرووپەكانی مەرگ كە حكومەت پاڵپشتی دەكردن.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لە (1992) حكومەتی سلڤادۆ پەیماننامەی چاپۆلتیپكی بۆ ئاشتی واژۆكرد، كە كۆتایی بە جەنگی ناوەخۆ هێنا، لەو رێككەوتنە هاتبوو، كە پێكهاتەی سەربازیی ئەو بەرەیە هەڵوەشێتەوە، چەك دانێت، دانی پێدا بندرێت وەك پارتی سیاسی یاسی، بە تەواوی بگۆڕێت بۆ پارتێكی سیاسی چەك پاشان لە سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكان هەمان ناوی هەڵگرتەوە.
بەرەی رزگاری خوازیی جەماوەری سوودان ــ سوودان
جووڵانەوەی رزگاری خوازیی جەماوەری سوودان لە (1983) بە سەركردایەتی جۆن گارانگ دامەزرا، لە پێناو سوودانێكی دیموكراسی عەلمانی و تەركیزكردن لەسەر باشووری سوودان خەباتی كرد.
قۆناغی چەكداری: لە (1983 تاوەكوو 2005) دژ بە حكومەت شەڕی كرد، دەستی بەسەر بەشەكانی باشووری سوودان داگرت، لەوانە نیلی سەروو، دەریای غەزال.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لەدوای رێككەوتنی ئاشتی گشتگیر لە (2005) بووە بەشێك لە حكومەتی سوودان، گارانگ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری سوودان و سەرۆكی حكومەتی باشووری سوودانی وەرگرت، لەگەڵ سەربەخۆیی باشووری سوودان لە (2011) پاشان ئەو بزووتنەوە بوو بە پارتی فەرمانڕەوا لە باشووری سوودان.
بەرەی مۆرۆی ئیسلامیی ــ فلیپین
لەدوای جیابوونەوەی بەرەی رزگاریخوازیی نیشتیمانی بەرەی مۆرۆی ئیسلامیی لە (1984) دامەزراوە، ئەو پارتە داوای سەرەبەخۆیی یاخود ئۆتۆنۆمی بۆ مسوڵمانان لە میندناو.
قۆناغی چەكداری: ئەو پارتە دژی حكومەتی فلیپین دەجەنگا، لە نەوەدەكان و ساڵانی دوای (2000) گەیشتە لووتكە.
گۆڕینی خەباتی چەكداری بۆ سیاسی: لە (2012) بەرەی مۆرۆ رێككەوتنێكی مێژوویی لەگەڵ حكومەتی فلیپین واژۆكرد و چەكی دانا و خۆی هەڵوەشاندەوە بووە كیانێكی سیاسی بە ناوی پارتی دادپەروەری یەكگرتوو، لە بانگسامۆرۆر، ناوچەی خۆبەڕێوەبەردنی بانگسامۆرۆی دامەزراند.
سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment