ئەحمەد تورک: کاریگەرترین سەرکردە سەرۆک ئەردۆغانە
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
سەرۆکی پێشووی شارەوانی مێردین و ئەندامی دەم پارتی بەهۆی بەردەوای کارەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سوپاسی سەرۆکی تورکیا دەکات و دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی سەرۆک ئەردۆغان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتیی دەکات بەردەوامە، کاریگەرترین سەرکردە سەرۆک ئەردۆغانە."
ئەحمەد تورک ئەندامی دەم پارتی کە لە ئێستادا قەیووم لەشوێنی داندراوە لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا ستایشی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەکات و رایگەیاند، "تاوەکو ئەمڕۆ جگە لە موستەفا کەمال بەرێز ئەردۆغان کاریگەری بەسەر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا هەبووە، بەهۆی ئەوەی سەرۆک ئەردۆغان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی دەکات بەردەوامە و بەرەوپێش دەچێت."
تورک سەبارەت بە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێیوایە، لەدوای چەکدانانی پەکەکە و دامەزراندنی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی بۆ چارەسەری پرسی کورد و هەنگاوەکانی بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە جیاواز لە پرۆسەکانی دی و باشتر بەرێوەدەچێت.
دەوڵەت باخچەلی کەسێکە لەسەر یەک پێ وەستاوە لە پرۆسەکە ئاشتی نوێدا
سەرۆکی پێشووی شارەوانی مێردین لەبارەی سەیرکردنی سەرکردەکانی تورکیا و پشتیوانییەکانیان لە پرۆسەی نوێی ئاشتیدا دەشڵێت، "ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە لە قەبارەی خۆی لە شوێنێکی باشتر وەستاوە، کەسێکە دەیەوێت پرۆسەی نوێ بەسەرکەوتووی تەواو بێت، هەڵوێستی ئەو بنیاتنەرە."، سەبارەت بە هەڵوێسیتی عەلی باباجان سەرۆکی دەڵێت ئەو لە چوارچێوەی دیموکراسیانە سەیری پرۆسەکە دەکات، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندەش هەر لەسەرەتاوە ئیرادەیەکی باشی پیشانداوە بۆ چارەسەری کێشەکان لە پرۆسەکەدا. هەروەها تورک ستایشی ڕۆڵی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کە بە ئەندازیاری پرۆسەی ئاشتی نوێ دادەنرێت و دەڵێت، "بەرێز باخچەلی سەرکردەکە زۆر رێزی لای من هەیە، ئەو کەسێکە لەسەر یەک پێ وەستاوە لە پرۆسەکە و خۆی بە خاوەنی پرۆسەکە دەزانێت، پشتیوانیکردنی ئەو لە پرۆسەکە حیکمەتێکی دەوڵەتییە."
سەرۆک کۆمار راستەوخۆ پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند.
تورک لە دریژەی قسەکانیدا بەمشێوەیە بەردەوام بوو گوتیشی، ، "لەو پرۆژەیەدا ناکرێت تەنیا سەیری چەکدانانی پەکەکە بکرێت، جگە لە برایەتی کورد و تورکیش پێویستە وا سەیربکرێت کە دەرگایەک دەکاتەوە بە ڕووی دیموکراسی بوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
سەبارەت بە پشتیوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی گوتی، "پرۆسەکە بەردەوامە بەهۆی ئەوەی سەرۆک کۆمار پشتیوانی دەکات، هەموو شتێک هەژمار دەکات، تەنانەت بچوکترین ڕەخنە لە پرۆسەکە لەبەرچاو دەگرێت، سەرەتای پرۆسەکە بیروبۆچوونی خۆی زۆر لەگەڵ رایگشتی باس نەدەکرد، بەڵام لەم کۆتاییانەدا بە راستەوخۆ پشتیوانی خۆی تا کۆتایی پرۆسەکە دەربڕی. تاوەکو ئەمڕۆ جگە لە موستەفا کەمال بەرێز ئەردۆغان تاکە سەرکردەیە لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت دەسەڵاتی کاریگەری هەیە."
هەروەها تورک دووپاتی دەکاتەوە، "لە پرۆسەی ئاشتیدا کۆدەنگییەکی بەهێزی سیاسی هەیە لەنێو لایەنە سیاسییەکان"، ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆمار کە بەرپرسی دەسەڵات لەلای ئەوە و لە پرۆسەکەدا بەرپرسیارێتییەکی گرینگی لە ئەستۆدایە
سەرچاوە: تورکیا گەزەتە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment