عێراق پێشوازی لە بڕیاری چەکدانانی پەکەکە دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (12/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارێکی گرنگ و کاریگەرە کە پەکەکە بە فەرمی هەڵوەشاندەوەی ڕاگەیاند و کۆتایی بە هەڵمەتی چەکداری دژ بە دەوڵەتی تورکیا دەهێنێت، ئەمەش دوای داوایەکی دامەزرێنەری و ڕابەرییان عەبدوڵا ئۆجەلان دێت.
لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ڕاگەیێندراوەکەی پەکەکە گرنگ و بنیاتنەرە، دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەڕەخسێنێت بۆ بەرەوپێشبردنی هەوڵەکانی ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوچەییە بەردەوامەکان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت، پێویستە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ پاساوەکانی هێشتنەوەی هێزە سەربازییە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق بکرێت و پێویستە پێشینە بدرێت بە دەستپێشخەرییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، ئاسایش و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەکەدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment