ناتەنیاهۆ لە رۆژنامەكان گۆڕانكارییەكانی ترەمپ دەخوێنێتەوە وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

بێن کیست، رۆژنامەنووسى ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا لە رۆژنامەى مەعاریفى ئیسرائیلى بڵاوى کردۆتەوە، پێیوایە ئەو کارانەى ئێستا ترەمپ دەیکات ناتەنیاهۆ لە رۆژنامەکان دەیزانێت، دەشڵێت، لە رۆژانى داهاتوو چەندین سەرکردە کۆدەبەوە و ئیسرائیل تێیدا بەشدار نابێت. 

بێن دەڵێت، هیچ سزایەک نییە لە دۆناڵد ترەمپ زیاتر شایستەى ناتەنیاهۆ بێت، ترەمپ لە جۆرى ناتەنیاهۆیە، بەڵام زۆر زیاتر، ناتەنیاهۆ پۆپۆلیستە، ترەمپ پۆپۆلیستترە، ناتەنیا مراوەغە دەکات، ترەمپ زۆر زیاتر، ناتەنیاهۆ کەسێکى نەگزییە، ئەگەر لەگەڵ ترەمپ بەروردى بکەیت قاوەییە، ناتەنیاهۆ ساختەکارە ترەمپ ساختەکارترە، ناتەنیاهۆ ویژدانى روونە ترەمپ ویژدانى نییە، لاى ناتەنیا لافاوە، ترەمپ خودى لافەوەکەیە، ناتەنیاهۆ دەیزانێت ترەمپ بەشێوەیەکى باشتر دەیزانێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوە دەکات، کە دەکرێت ئەوە سوعەبەتێکى دەگمەن بێت لە مێژوو، هەستێكی  گاڵتەوگەپى تەندروستى لەگەڵ بێت، بەڵام نوکتەیەکە لەسەر حیسابى ئێمە، چونکە ناتەنیا لەسەرووى ئامرازى ژهەرەیە، ترەمپ لەسەرووى هێزێکى گەورەیە، لەپشت ترەمپ هێزە گەورەکانى بوارى ئابوویى و سیاسى و هەژموون هەیە، لەپشت ناتەنیاهۆ یانۆن مەجید و یەعقوب و برۆدۆگۆ هەیە، ئەوانە دەسەڵات نین.

سەبارەت بە گەلى ئیسرائیلى دەڵێت، لێرە گفتوگۆ لەبارەى چارەنووسى ئێمە نییە، کاتێک ناتەنیا بەر کەسانێکى لە جۆرى هەردوو کلینتن و باراک ئۆباما یا جۆ بایدن دەکەوێت ئەوە دەگەشێتەوە، ئەوە شوێنى ئاسوودەیى بوو، بەڵێن دەدات و جێبەجێى ناکات، پێشێلکارى و درۆ و پەشیمانى و دڵەڕاوکێ و ڵاڵانەوە، لە کۆتاییدا ئەنجامەکەى هاوشێوەیە، زمەن دەڕوات و هیچ شتێک بەدەست نایەت جگە لە بێزاریى و نائومێدى نەبێت.

کاتێک بەر دۆناڵد ترەمپ دەکەوێت ئەوە پێچەوانە دەبێتەوە، ترەمپ بێدەنگ نابێت و ئارام لە بێواتایى ناتەنیاهۆ ناگرێت، ئەو کات بە فیڕۆنادات بەبێ ناتەنیاهۆ بەردەوام دەبێت، ئەو بەڵێن دەدات و جێبەجێى ناکات، ئێمە سزاى دەدەین ئەو پێکانى رادەکێشێت ئێمە تووشى سوڕمان دەبین، دۆخەكە گەیشتە ئەوەی ناتەنیاهۆ لە رۆژنامەکان دانووستاندنە راستەوخۆکانى ئەمەریکا و حەماسى خوێندەوە، لەدواى ئەوەى ئاهەنگى سەرکەوتنى کاتى دەگێرا، لەگەڵ دوورخستنەوەى کاتى ئادەم بۆلەر، بەڵام ئەو سەرکەوتنە نیمچە شکست بوو، بۆلەر گەڕایەوە، دانوستاندنەکان لەگەڵ حەماس دەست پێدەكاتەوە، ناتەنیا لە رۆژنامەكان ئازادکردنى عیدان ئەلیکسەندەر خوێندنەوەیە، ئەوەش زەبرێکى کوشندە بوو، هەموو جیهان پابەندى ئەمەریکاى بە ئازادکردنى رفێندراوە ئەمەریکییەکانى زانی، لەبەرانبەریشدا داخرانى هەستى ئیسرائیلى بەرانبەر ئازادکردنى رفێندراوەکانى.

ئەوە وەسفێکى جوزئى بوو، کاتێک ناتەنیاهۆ لە رۆژنامە رێککەوتنى ئەمەریکا و حوسییەکانى خوێندەوە، لەو چوارچێوەیە ئێمەى پشتگوێخست، سەبارەت بە دانوستاندنە راستەوخۆکانى نێوان ئەمەریکا و ئێرانییەکان تەنیانەت ناتەنیاهۆ نەیتوانى رۆژنامەکانیش بیخوێنێتەوە، چونکە لە راگەیاندنەکانى ترەمپ شێوەى تارمایى بەو دانوستاندنانە وەرگرتبوو.

ئێستا بیر لەوە بکەنەوە شازادەى جێهێشینى دوورخراوە  لە میامى ئامرازى ژەهر دژ بە ترەمپ کارا بکات، چەند کاتى دەوێت تا ترەمب بۆ کووبا دووردەخرێتەوە، سەرۆکى ئێستا نە هاوسەنگى هەیە، نە رێسای هەیە، ئەوە دەکات کە پێى باشە، راستە تاوەکوو ئێستا ناتەنیاهۆ حەزى لێیى نییە. 

کیست دەشڵێت، لە رۆژانى داهاتوو ئاهەنگ لە رۆژهەڵاتى گەورە دەکرێت ئەوەى بۆى بانگهێشت ناکرێت ئیسرائیلە، سعوودیە و قەتەر و ئیمارات بەشدارن، قسە لە بەشدارى ئەردۆغان و مەحمود عەباس و ئەحمەد شەرعى سوورى هەیە، رێککەوتنەکان لەسەر مێزى گفتوگۆ ترلیۆنیەكان، سیستەمى نوێى ناوچەیى دەکرێت لەو شوێنە لەسەر مێز بێت، بەڵام ناتەنیاهۆ بن غەفیر و سیموتریشى بێ باشترە، ناتەنیاهۆ بارمەتەى ئەو دوو کەسە نامەیە گۆشەگیرەیە، ئێمەش لەگەڵى گۆشەگیر بووینە.

دەبارەى رابردووى وڵاتەکەى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لەسەردەمى سەرۆکەکانى دیکە دەکرا ئەوە بە سەلامەتى رێژەیى تێپەڕیت، لاى ئۆباما و کلیتۆن و پابەندى بنەڕتى بە ئیسرائیل هەبوو، ئیسرائیل هێڵى سووربوو نەدەبەزێندرا، تەناتەنات لە سەردەمى ناتەنیاهۆش پێشێلکارى درێ رق، سزایەکى سیبولیان لەو چوارچێوەیە دەدا.

 بەڵام لەسەردەمى ناتەنیاهۆ رێساکان جیاوازە، واتا هیچ رێسایەک نییە، کە ناتەنیا بیگۆڕێت یان سەرلەنوێ ئاشکراى بکات، یان ئاراستەکەى بگۆڕیت، هەموو شتێک لە نوێ دەست پێدەکات، نابابێت بە هیواوە لەو ئاراستە بڕوانین، چونکە ئەوئاراستەى ئێستا سەردەکێشێت بۆ کارەسات، هەموو شکستێک بۆ ناتەنیاهۆیە، بەڵام کارەسات بۆ ئێمەیە. 

سەرچاوە: مەركەزی ناتور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین