هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا ئەنجام دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە پێنجی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی سووریا لە دوای ڕووخاندنی بەشار ئەسەر ئەنجام دەدرێت و پرۆسەكە لە سەرجەم ناوچەکانی دەنگدان بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی هەینی (2025/10/3) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێی سووریا ئامانجییەتی دامەزراوەکانی دەوڵەت بنیاتبنێتەوە تاوەکو سەقامگیری لەم وڵاتە زیاتر بێت. پەرلەمان بەرپرس دەبێت لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە مەبەستیان چاکسازی لە سیاسەتی ئابووری دەیان ساڵەی دەوڵەتە و پەسەندکردنی ئەو پەیماننامانەی کە دەتوانن پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا بگۆڕن.

چەند ژمارەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران راستەوخۆ لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا دیاری دەکرێن و کورسییەکانی تر لەلایەن لیژنە خۆجێییەکانەوە هەڵدەبژێردرێن کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پێشبینی دەکرێت پەرلەمانی نوێ ڕیگەخۆشکەر بێت بۆ پرۆسەیەکی دیموکراسی فراوانتر، بەڵام لە بەرامبەردا ڕەخنەگران هۆشداری دەدەن لەوەی کە سیستەمی ئێستای سووریا بە تەواوی نوێنەرایەتی کۆمەڵگە و پێکهاتەکانی سووریا ناکات.

لە مانگی ئاداری (2025)دا ئیدارەی ئەحمەد شەرع بەیاننامەیەکی دەستووری دەرکرد بۆ بەڕێوەچوونی وڵات لە ماوەیەکی کاتی تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن کە شەریعەتی ئیسلامی دەپارێزێت، مافەکانی ژنان و ئازادی ڕادەربڕین دەستەبەر دەکات. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین