ئەحمەد شەرع لەگەڵ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا لە ئەستەنبۆڵ كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی سووریا بەسەردانێکی لەناکاو دوێنێ گەیشتە ئەستەنبۆڵ و لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە، هەر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و تۆماس جەی باراک نێردەی ئەمەریکا لە سووریا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا دوێنێ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەستەنبۆڵ کۆبوونەوە. هەروەها لەگەڵ هەریەک لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی ئەمەریکا لە سووریا کۆبووەوە.

سەبارەی بە کۆبوونەوەکەیان تۆماس جەی باراک لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ لە ئەستەنبۆڵ چاوم بە سەرۆکی سووریا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کەوت، باسمان لە بڕیای هەڵگرتنی سزاکان کرد کە دەبێتە هۆی ئاشتی و پیشکەوتنی سووریا. جگەلەمەش ئامادەیمان دەربڕی بۆ کارکردنی زیاتر لە پێناو گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەت و بنیاتنانەوەی ئابووری سووریا.

نێردەی ئەمەریکا لە سووریا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکە ستایشی ڕۆڵی هەنگاوەکانی سەرۆکی سووریامان کرد سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل و چەکدارانی بیانی و بەرەنگاربوونەوەی داعش و کامپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هەروەها میدیاکانی سووریا لە سەر زاری سەرۆکایەتیی کۆمار ئاشکرایان کردووە، لە کۆبوونەوەکە هەردوولا جەختیان لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا کردووە کە لەداهاتوو میکانیزمێکی گونجاو دابنرێت بۆ گرێدانی دام و دەزگاکانی خۆسەر لەگەڵ دیمەشق و بەشداریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی دیمەشق. 

جێگەی ئاماژە پێدانە، هەفتەی رابردوو، ترەمپ لە سعودیە لەگەل شەرع کۆبووەوە و بڕیاریدا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، لەدوای ئەم بڕیارە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیەی سەرۆکی سووریایە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین