وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی خۆ‌هەڵوەشاندنەوە پەکەکە: ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت هەواڵ

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بارەی چەکدانانی پەکەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت، تا دڵنیادەبێنەوە لەوەی قەندیل بڕیاری چەکدانان جێبەجێدەکات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئایار/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، زەکی ئاکتورک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەڵێت، "هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە ئیرادەوە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان ، تائەوکاتەی  دڵنیادەبێنەوە لەوەی قەندیل بڕیاری چەکدانان جێبەجێدەکات. هەروەها دەبێت پشکنینی ئەو ئەشکەوت و حەشارگە و شوینانە بکرێت کە پەکەکە بەکاری دەهێنا و ناوچەکانی بۆمب و مینەکان پاکبکرێتەوە و دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی کە جارێکی تر پەکەکە هەڕەشەنین بۆ سەر سنورەکانمان وهیچ مەترسییەک نەمێنێت لەسەر وڵاتەکەمان و سەقامگیری ناوچەکانمان."

ئاکتورک ئاماژەی بەوەش کرد، "بریاری راگەیاندنی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە لەلایەن پەکەکەوە، لەمەوبەدوا دەبێت بەبێ دواکەوتن و بەخێرایی ئەرکەکەیان جێبەجێبکەن، ئێمەش بەوردی چاودێری هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکەین."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی راشیگەیاند، کە لە رووی ئیستفزاری زارەکی و کرداری بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی تێکدانی پرۆسەکە و بتوانن سەرکەوتن بەدەستبێنین بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر بە وریاییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ پرۆسەکە دەکەن.

ئاکتورک سەبارەت بە هەنگاوەکانی رادەستکردنەوەی چەکەکەکانی پەکەکە گوتی، "بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار میکانیزمێکی هاوبەش پێکدەهێنین بۆ ئەوەی پەکەکە چەکەکانیان ڕادەستی تورکیا بکەنەوە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین