ئەردۆغان و زێلینسکی لە ئەنقەرە کۆبوونەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئایار/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرینا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندی ئۆکرینا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵ دووبارە دەست بە دانوستاندنەکانیان بکەنەوە. بەڵام تاوەکو ئێستا ڕوونییە دانوستاندنەکان بەڕێوەدەچێت یان نا.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و زیلینسکی تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا کرد. هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ لایەنی ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان هەردوو وڵات بووە و کۆبوونەوەکە نزیکەی (2:40) خولەکی خایاندووە.
لەدوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی ئۆکرینا ڕەخنە لە شاندی رووسیا دەگرێت و رایگەیاند، "بەداخەوە هەرچەندە پێشنیاری دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لەلایەن ڕووسیاوە کراوە، بەڵام وەک دەیبینن ئەوان پرۆسەکەیان بە جددی وەرنەگرتووە و ئێمەش لە بەرزترین ئاستدا ئامادەیمان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردنی دانوستاندنەکانی ئەستەنبۆڵ.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکات، سەرۆکی ئۆکرینا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا بریارێک سەبارەت بە دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ڕووسیا دەدەن.
لەدوای ئەوەی پوتین پێشنیاری ئەوەی کرد کە دانوستاندنەکان لە ئەستەنبۆڵ دەستپێبکرێتەوە، زێلینسکی داوای لە پوتیین کرد خۆی بەیەتە ئەستەنبۆڵ و بەشداری دانوستاندنەکان بکات. بەڵام وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە سەرۆکی روسیا بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات و هەریەک لە یاریدەدەر و جێگری وەزیرەکانی دەیەنە ئەستەنبۆڵ. جگە لەمەش لەگەڵ ئەم شاندە لە ئاستی تەکنیکی و بەشێک لە بەرپرسانی ئەمەریکاش گەیشتونەتە ئەستەنبۆڵ.
لەلایەکی تر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەگەر پێشهاتێکی نوێ لە دانوستاندنی ئۆکرینا و ڕووسیا ڕووبدات، ڕەنگە ڕۆژی هەینی سەردانی تورکیا بکەم. پێشوتریش ڕامگەیاندبوو ئەگەر من نەچم پوتینیش بەشداری دانوستاندنەکان ناکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment