ئەمەریکا ژمارەیەك مووشەکی پێشكەوتوو بە تورکیا دەفرۆشێت هەواڵ

نوچە نێت

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی پنتاگۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڕیاریدا بە بەهای زیاتر لە (300) ملیۆن دۆلار مووشەکی پێشکەوتووی مامناوەند بە تورکیا بفرۆشێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئایار/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، دەزگای ئاسایش و بەرگریی پنتاگۆن بڕیاری فرۆشتنی مووشەکی جۆری پێشکەوتووی مامناوەند بە تورکیا پەسەند کرد، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان لەوبارەیەوە لە ڕاپۆرتێکدا ئاگادارییان بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا ناردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، لە هەنگاوی یەکەمدا بە بەهای (225) ملیۆن دۆلار، (53) جۆری مووشەکی پیشکەوتووی مەودای مامناوەندی ئاسمانی بە تورکیا دەفرۆشن و بڕیارەکەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پەسەند کراوە.

هەروەها جگە لەمانەش لە هەنگاوی دووەمدا ئەمەریکا (60) مووشەی جۆری (ALM- 9X Sidewinder Block 11) و ئامێری پشتگیری لۆجستی بۆ ئەم سیستەمە و (11) یەکەی ڕێنمایی تاکتیکی بە بەهای (79.1) ملیۆن دۆلار بە تورکیا دەفرۆشن.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە ئەگەری هەر رەخنەیەک لە فرۆشتنی ئەم مووشەکانە بە تورکیا لە ماوەی (15) رۆژدا بریارەکە ڕەتدەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر هیچ رەخنەیەک نەبوو لەلایەن کۆنگرێسەوە بە فەرمی بریارەکە پەسەند دەکرێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین