وەزیرانى دەرەوەى سووریا و ئەمەریکا کۆبوونەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتى دەرەوەى سووریا بڵاوى کردەوە، لە شارى ئەنتاڵیاى تورکیا بە ئامادەبوونى هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئەسعەد شەبیانى وەزیرى دەرەوەى سووریا لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر هەڵگرتنى سزاکانى سەر دیمەشق کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە (15/ ئايار/ 2025) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردووە، ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەى سووریا بە ئامادەبوونى هاکان فیدان کۆبوونەوە.

لە بەشێکى راگەیێندراوى وەزارەتى دەرەوەى سووریا هاتووە، لەو دیدارەدا گفتوگۆیان لەسەر هەڵگرتنى سزاکانى سەر سووریا کردووە.

دوێنێش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سزاکان لەسەر سووریا هەڵدەگرن، ئەوەش دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەحمەد شەرع،ـ سەرۆکى سووریا بوو.

لە لایەکى دیکەوە رۆبیۆ رایگەیاند، واشنتن دەیەوێت هەموو ئەوەى لەتواناى دا هەیە بۆ ئاشتى و سەقامگیرى ئەنجامى بدات، بۆ ئەوەش هەنگاوى پێویست دەنێت بۆ لادانى سزاکانى سەر سووریا.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دلێت، لە ترەمپ لێخۆشبوونى سەرەتایى بۆ سزا یاساییەکانى سەر سووریا دەردەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین