تورکیا و سعوودیە قەبارەی بازرگانیان فراوانتر دەکەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی نێوان تورکیا و سعودیە لە ریازی پایتەختی سعوردیە کرد.
وەزرەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند فیدان لە کۆبونەوەکە رایگەیاندووە، "تورکیا و سعودیە پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە، توانیومانە بەهێز و توانامان رووبەڕووی سەختیەکان بینیەوە. ئێمە وەک دوو ئەکتەرێکی گرینگی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی دڵخۆشین بەیەکەوە و دڵسۆزانە هاوکاری یەکتر دەکەین."
فیدان سەبارەت بە فراوانکردنی پەیوەندییە پبازەگانییەکان دەڵێت، "تورکیا گرینگیرکی زۆر بەهێزکردنی هاوکاری وهەماهەنگی لەگەڵ سعودیە دەدات بە تایبەت پرسەکانی سەقامگیری ناوچەکە. لەساڵی (2014) توانیمان قەبارەی بازرگانیمان بۆ هەشت ملیار دۆلار تێپەرێنین، ئامانجی هاوبەشی هەردوولامان لەم ساڵ ئەو رێژەیە بەرزبکەینەوە بۆ (10) ملیار دۆلار و لەداهاتوش بۆ (30) ملیار دۆلار زیاد بکەین."
لەدوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەردوو وڵات، تێدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەکادیمیای دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئینستیتیوتی شازادە سعود ئەلفەیسەڵ بۆ توێژینەوەی دیپلۆماسی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە واژۆکرا، هەروەها فیدان لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی کۆبووەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment