ئەردۆغان: دەستوری نوێمان دەوێت بۆخۆمان نا بەڵکو بۆ وڵاتەکەمان هەواڵ

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا دەکات کە دەستوور نوێبکرێتەوە و دەشڵێت، "ئێمە دەستوری نوێمان دەوێت بۆخۆمان نا بەڵکو بۆ وڵاتەکەمان، هەرگیز بەرژەوەندییەکی لەو شێوەیەم نییە ئایا من جارێکی دیکە خۆم هەڵدەبژێرمەوە یان هەڵدەبژێردرێمەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای گەرانەوەی لە هەنگاریا سەبارەت بە چەند پرسێک وەڵامی ڕۆژنامەوانی دایەوە و ڕایگەیاند، "ساڵانێکە چەند کەمپێکی زیندانیانی داعش لە سووریا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـەیە کە ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکات، لە ئێستادا هەریەک لە ئەمەریکا و سووریا و عێراق و تورکیا لێژنەیەکی هاوبەشمان بۆ تاوتوێکردنی چارەنوسی چەکدارانی داعش لەم کەمپانە پێکهێناوە. "

سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە ڕێکەوتنی هێزەکانی سووپای دیموکرات و دیمەشق گوتی، "بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەکەین و نابێت حکومەتی سووریا سەرنجی لەسەر ئەو بابەتە لاببات."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیاری چەکدانانی پەکەکە ڕێگەیەکی فراوان بۆ دەم پارتی دەکاتەوە و دەتوانن درێژە بە چاڵاکییەکانیان بدەن، هەروەها خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەدەسەش دەگرێتەوە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ ئێمە زۆر گرینگ دەبێت."

ئەردۆغان لە لێدوانەکەیدا وەڵامی ئۆزگور ئۆزەڵ سەرۆکی جەهەپە  سەبارەت بە پێشنیازی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەداتە و گوتی، "ناتوانین تورکیا بخەینە نێو دۆخێکی ئاوا سەختەوە و پێویست بەوشتەش ناکات." 

سەرۆکی تورکیا لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوریش داوایەکی لە جەهەپە کردوو دەڵێت، "تورکیا و جیهان لە گۆرانکاریی گەورەدان ناکرێت ئێمە هەر بەو دەستوورە کۆنە وڵاتەکەمان بەرێوەببەین، ئێمە دەستووری نوێمان دەوێت بۆ خۆمان نا بەڵکو بۆ وڵاتەکەمان، من هەرگیز بەرژەوەندییەکی لەو شێوەیەم نییە ئایا من جارێکی دیکە خۆم هەڵدەبژێرمەوە یان هەڵدەبژێردرێمەوە."

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "ڕەنگە بتوانم لە داهاتوو سەردانی ئەمەریکا بکەن و سشنسی ئەوەم هەبێت لەگەڵ بەرێز ترەمپ رووبەڕوو کۆببمەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین