تونجەر بەکرهان: یان پەیوەندی برایەتی کورد و تورک بونیات دەنێینەوە یان دەڕۆین و لەناودەچین هەواڵ

نوچە نێت

تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لەدوای کۆتایهێنان بە سەردانییەکان بۆ لای پارتە سیاسیەکانی تورکیا رایگەیاند، "یان بە رێگەی دیموکراسی سەرلەنوێ پەیوەندی کورد و تورک بونیات دەنێینەوە، یان لەنێو سیناریۆی فەلاکەتی ڕۆژئاوای ناوەڕاست ئێمەش بەیەکەوە لەنێودەچین و دەڕۆین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/ئایار/2025) ئازانسی (T24) بڵاویکردەوە، هاوسەرۆکی دەم پارتی لەدوای بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان و کۆتایهێنان بە خەباتی چەکدارییان لەگەڵ شاندێکی هاوبەش لە چوارچێوەی "پرۆسەی ئاشتی نوێ" سەردانی حزبە سیاسیەکانی تورکیایان کرد، بەکرهان لە لێدوانێکیدا دوای لەو کەسانە کرد کە دەیانەێ زیان بە پرۆسەکە بگەیەنن و رایگەیاند، "هەرگیز هیوای ئاشتی بۆ داهاتووی گەلەکەتان تێک مەدەن."

هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە پێشنیازە نوێکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، "پرۆسەی چارەسەری نوێ لەگەڵ حکومەت پرۆسەیەکی سەوداو مامەلە نییە و پرسێکی مان و نەمانە، بڕیاری پەکەکە هۆکارێک دەبێت بۆ دروستبوونەوەی پەیوەندی نێوان تورک و کورد لەسەر بنەماکانی پەرلەمان و دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ."

بەکرهان دەشڵێت، بە هەموارکردنەوەی یاساکانی تورکیا چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگای ئاشتیانە گرینگە و سەبارەت بەم بابەتە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین و بە ڕایگشتی ڕادەگەیێنین، هەروەها بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان لەسەر ئەم بابەتە چونکە پشتیوانی لایەنەکان بۆ ئێمە گرینگە.  

سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، "  لەمەوبەدوا نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست سەرلەنوێ دروستدەکرێتەوە، جەنگی ڕووسیا و ئۆکرینا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن و تێکچوونی دۆخی سوریا و نادیاری داهاتووی عێراق و ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و ئێران تادێت ڕوولە زیاد بوونە، هەربۆیە یان بە رێگەی دیموکراسی سەرلەنوێ پەیوەندی کورد و تورک بونیات دەنێینەوە، یان لەنێو سیناریۆی فەلاکەتی ڕۆژئاوای ناوەڕاست ئێمەش بەیەکەوە لەنێو دەچین و دەڕۆین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین