بارمتەیەکى ئیسرائیلى چیرۆکى رۆژانى خۆى لە غەزە دەگێڕێتەوە وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

دواى ئازادبوونى نەعیمە لیڤى، بارمەتەى ئازادکراوى ئیسرائیلى لەبەردەم جەماوەرێکى زۆر گوتى، گەورەترین مەترسى لەسەر ئێمە هێرشە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل بوو، ئەو بارمتە ئازاکراوە لەبەردەم هەزاران کەس کە بەشداربوون لە خۆپیشاندنێکى ئیسرائیلى دژ بە کوشنى منداڵانى غەززە، "هەموو جارێک دەمگوت ئەوە کۆتاییمە" 

ئێوارەى شەممە هەزاران کەس لە ئیسرائیل کۆبوونەوە دژ بە حکومەتى وڵاتەکەیان لەپێناو ئازادکردنى بارمتەکان، خۆپیشاندەران هانى حکومەتى وڵاتەکەیان دەدا رەزامەندى لەسەر ئاگربەست دەربڕیت لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس لەپێناو ئازادکردنى بارمتەکانیان رێککەوێت.

خۆپیشاندانى سەرەکى لە گۆڕەپانى هبیما لە تەلئەبیب بوو، کە داواى کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى نوێیان دەکرد، ئەوەش لە کاتێدایە ئەو جەنگە بار قورسى لەسەر سەربازانى ئەو وڵاتە درووستکردووە.

سەبارەت بە دۆخى بارمتەکانیش  لیڤى لەبەردەم خۆپیشاندەران باسى لەوە دکرد, ئەوەى زۆر لێى دەترسێت لەسەر ژیانى بارمتەکان هێرشە ئاسمانییەکانى ئیسرائیلە بۆ سەر کەرتى غەزە، کە مەترسى لەسەر ئەوانە درووست دەکات کە لە ژیان دا ماون.

نەعیمە کە یەکێکە لەو پێنج سەربازەى لە شوپاى ئیسرائیل بەگوێرەى رێککەوتنى ئەم دوایەى راگرتنى جەنگ ئازادکراوە، گوتى، هێرشەکان لەناکاوبوو، دەشڵێت، کاتێک زەنگى ئاگادارکرنەوە لێدەرێت، دوعا دەکەیت بۆمبەکان دەکەوتنە خوارەوە و پاشان دەنگى تەقینەوەکان ئەوەندە بەهێز بوو، جووڵەت نەدەما و زەوى دەلەرزى، من هەموو جارێک دەمگوت، ئەم جارە کۆتاییمە، ئەوە دۆخى من بوو لە مەترسیەکى گەورەدا بووم، لە یەکێک لە هێرشەکان بەشێک ئەو خانووەى منى تێدا بەرهێرش کەوت، بەڵام ئەو دیوارەى پاڵم پێدابوو نەڕوخا، ئەوەش منى رزگار کرد.

ئەو بارمتە دەشڵێت، ئەوە واقیعى من بوو، ئێستاش ئەوە واقیعى ئەوانەى دیکەیە، بەتایبەت ئەو چرکەساتە کە بارمتەکان کە گوێیان لە تەقینەوە و زەنگى ئاگادارکردنەوە دەبێت، ترس دایان دەگرێت، هیچ شوێنێکیش نییە پەناى بۆ بەرن، جگە لە دوعا و دەستگردن بە دیوارەکانەوە نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە بێدەسەڵاتییەکى ترسێنەر دەکەن.

دەربارەى رۆژەکانى ژیانى دەڵێت، لە هەفتەکانى سەرەتا بە تەنیا خۆم و رفێنەرەکەوم بوو، لە هەڵاتنى بەردەوام بووین، چەندین رۆژ بە تەواوى بێ خواردن بووین، تەنیا کەمێک ئاو، یەکێک لە رۆژەکان هیچ شتێکم لا نەبوو، تەنانەت ئاویشم لانەبوو، باش بوو بارانبارین دەستى پێکرد، رفێنەرەکەم جامێکى لە دەرەوە دانا پڕ ئاوى باران بوو، تێرم لە ئاوى بارانەخواردنەوە، کە ئاوەکەش بەشى ئامادەکردنى قاپێک برنجى دەکرد، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى نەمرم.

سەبارەت بە دۆخیشم لەکاتى دیلبوونم هیچ کەسێک لە ئیسرائیل ئاگادارى دۆخى بارمتەکان نەبوو، بەڵام دواى ئەوەى رفێندراوەکانى سەرەتا گەڕێندرانەوە ئیسرائیل ئینجا ئەوەیان باس کرد، کە چى لە غەزە روویداوە حەقیقەتەکەیان باس، بەڵام ئەو حەقیقەتە بەس نییە

لیڤى دەشڵێت، ناڕەزاییەکان لەپێناو بارمتەکان سەرچاوەیەکى گەورە بوو لەکاتى بوونمان بە دیلى، لەو دۆخە ترسێنەرە تەسوڕ ناکرێت، دەیانگوت ئێمە لەبیرکراوین، بەڵام من بڕوام نەدەکرد، دەمزانى خەڵکانێک هەیە لەپێناو ئێمە شەڕدەکات، چونکە لە شەوانى شەممە کە دەرفەتم دەدرا سەیرى تەلەفیزیۆن بکەم، ئێوەم لە گۆڕەپانەکان دەبینى، دەبینم هەزاران کەس لێرە وەستاون ئاڵایان بەرزکردۆتەوە دەنگى ناڕەزایى بەرزدەکەنە و وێنەى رفێندراوانیان بەرزکردۆتەوە، لەوانەى وێنەى خۆم، واتان لێکردم هەست بکەم من لەبیر نەکراوم.

عیناڤ تسانگاوکر، کە کوڕێکى بەناوى ماتان لە غەزە بارمتەیە دەڵێت، جەنگى هەمیشەیى بە پاڵنەرى سیاسى بۆ ناتەنیاهۆ لە گەڕانەوەى رفێندراوەکان باشترە، ئەو تەختکردنى غەزەى لەگەڵ زەوى تا کاتێکى نادیار پێ باشترە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابى (58) رۆن ئاراد بێت. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو قڕۆکەوانەى کە لە جەنگێک ون بوو لە (1986) کە هەندێک پێیان وایە تاوەکوو ئێستا لە ژیان داماوە.

یەهودا کۆهین، کە نیمرودى کوڕى لە غەزە بارمتەیە، بەرپرسیارێتى دەخاتە سەر ئەستۆى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و پاشان هانى دۆناڵد ترەمپ دەدات و دەڵێت، تەنیا تۆ دەتوانى ئەو کارەساتە رابگریت و سەرجەم بارتەمان بگەڕێنیەوە.

تسانگاوکرد دەڵێت، لەبرى رێککەوتن بۆ ئاگربەست و ئازادکردنى بارمتەکان حکومەت بەردەوامە لە رەوانەکردنى هێزەکانى بۆ بەرەکانى جەنگ و درووستکردنى نشینگەى نوێ لەسەر پشتى بارمتەکانمان و بەردەوامى وێرانکردنى وڵات و راکردن لە بەرپرسیارێتى، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتنى ئازادکردنى سەرجەم رفێندراوەکان پێویستە لەسەرمان ئەو حکومەتە دووربخەینەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیسرائیل ئۆف تایمز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین