ترەمپ: سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بە ئەنجامدانی گەورەترین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆکراینا دەردەکەوێت سەرۆکی ڕووسیا بە تەواوەتی شێت بووە، پێویستیشە سەرۆکی ئۆکراینا بوەستێت".

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئایار/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ڕووسیا بۆ چەندین شەوی یەک لە دوای هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئۆکراینانییەکان، بە ئەنجامدانی هێرشە بەردەوامەکان دەردەکەوێت کە پوتین بە تەواوەتی شێت بووە و لە ئەگەری ویستنی دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئۆکراینا ڕووسیا دەکەوێت".

هەروەها ترەمپ ڕەخنەی لە زیلینسکی گرت و دووپاتی کردەوە، "سەرۆکی ئۆکراینا هیچ چاکەیەک لەگەڵ وڵاتەکەی ناکات بەم شێوەیەی کە قسە دەکات، هەر شتێک دەڵێت کێشەیەک دروست دەکات، باشترە بوەستێت".

کۆشکی کرملین سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ ڕایگەیاند، "سوپاسی گەلی ئەمەریکا و ترەمپ دەکەین بۆ یارمەتیدانمان لە دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی ئاشتی".

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "جیهان زیاتر هەوڵی گفتوگۆ لەگەڵ پوتین دەدات نەک گوشارکردن، تەنها بە هێز دەتواندرێت ڕووسیا سنووردار بکرێت و داوای سزای زیاتر دەکەین بەسەر رووسیادا".

هاوکات هێزی ئاسمانی ئۆکراینا دەڵێت، "شەوی ڕابردوو ڕووسیا (355) فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و (9) مووشەکی کروزی ئاراستەی وڵاتەکەمان کردووە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین