وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مۆسکۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە هەواڵ

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕووسیا لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین کۆبووەوە، بڕیاریشە سبەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیەکەی کۆببنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئایار/2025) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لەلایەن سەرۆکی ڕووسیاوە پێشوازی لێکرا و بەیەکەوە کۆبوونەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسیەکانی ئەو وڵاتە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان بریتی بووە لە دەستپێشخەرییەکەی تورکیا وەک ناوبژیوان لەنێوان ئۆکرینا و ڕووسیا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی کۆبوونەوەی (16)ـی ئایار لە ئەستەنبۆڵ بووە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکە باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا و بە تایبەت بوارەکانی ئابووریی و وزە کردووە.

فیدان هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی شاندی ڕووسیا لە دانوستاندنەکانی ئەستەمبۆڵ کۆبۆتەوە، جگە لەمەش لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمەڵەی بازرگانی ڕووسیا و تورکیا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە، بڕیاریشە سبەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیەکەی کۆببنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین